لەچوارچێوەی كارەكانی لیژنەی هەماهەنگی دادوەری نەوجەوانان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كردو لەبارەی رۆڵی ئاسایشی سلێمانی لەتیمەكەداو دیاریكردنی نوێنەری بۆ لیژنەكە گفتوگۆیان كرد. تیمی هەماهەنگی دادوەری نەوجەوانان پێكهاتوە لەهەریەكە لەنوێنەرانی (دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانان، رێكخراوەكانی منداڵپارێزو سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ) ئامانجی كاركردنیان پاراستنی زیاتری مافی نەوجەوانان‌و كاری پێكەوەیی لەنێوان دامەزراوەكانە. هەر لەدرێژەی كۆبونەوەی تیمەكە لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی چاودێریكردنی رەوشی نەوجەوانان‌و مامەڵەی هێزەكانی ناوخۆ لەگەڵ ئەو توێژەدا. جێگەی ئاماژەیە تیمی هەماهەنگی دادوەری بەردەوامە لەچالاكیەكانی‌و كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

Share This