..دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 13/2/2018 لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ ووردبینی كردنی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی به‌غدا سه‌ردانی دیوانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌رخۆی مافی مرۆڤ یان كردوو دوای ووردبینی كردن له‌ لیستی فه‌رمانبه‌ران ،هه‌ر ئه‌مرۆ كۆتاییان به‌كاره‌كانیان هیناو بریاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی نوسینگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بكه‌ن له‌شارو شارۆچكه‌كان كه‌ 10ئۆفیسن و له‌وئ ووردبینی له‌لیستی فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌كانیش بكه‌ن ، جیگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لیژنه‌كه‌ سوپاسی خۆیان گه‌یانده‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری بۆیان وه‌ بۆ ستافی دیوانی ده‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی ده‌سته‌ به‌ شیوازیكی ووردو زانستی ریكخراوه‌ هیچ كه‌م و كوڕی و تێبینیه‌كیان نه‌بوه‌ .

Share This