دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، فەرمانی ژمارە (22)ی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕێكەوتی 4/4/2020 كە تایبەتە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە دەستە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كارەكانی لیژنەی دیراسەكردنی بارودۆخی حوكمدراوان و ڕاگیراوان لە هەرێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌وه‌ دروست كرابوو بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژمارەیەكیان ، ئه‌مرۆ لیژنه‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ ( ضياء بطرس صليوا ) كۆتا كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا به‌شێوه‌ ئۆنلاین .

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ دوای گفتوگۆو دراسه‌كردنی پیشنیاره‌كان و خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئیستای هه‌رێمی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هه‌رسێ تیمی نوسینگه‌ی سڵێمانی و هه‌ولێرو دهۆك بۆ چاكسازیه‌كان كة سه‌ردانیان كردبوو و خستنه‌ ڕووی كێشه‌كان وپیشنیاره‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه‌ له‌كۆتایی دا كۆبونه‌وه‌ به‌ چه‌ند پێشنیارێك كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆی هێناو كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ كۆتاییان پێهات وپپشنیاره‌كانیش به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر چاكسازیه‌كان هه‌یه‌و له‌ پێناو سود بینینی زۆرترین سزادراو له‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌و پیشنیاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ نوسراوی فه‌رمی پێشنیاره‌كانی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد.

Share This