ئه‌مڕۆ10 ی دیسممبری 2018 له‌ یادی 70 ساڵه‌ی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ ئاماده‌بونی كونسولی هۆلندی و كه‌نه‌داو نوێنه‌ری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شاری هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێك یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ریكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی ئه‌مریكی واژوو كرا ، مه‌راسیمه‌ سه‌ره‌تا چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆ گرتبو كه‌ پێكهاتبو له‌ وتاری رێكخراوه‌كه‌و كونسوڵی هۆلنداو كه‌نه‌داو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، دواتر چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری نمایش كرا كه‌ ئاماژه‌ بون به‌ چه‌ند پرسێكی مافی مرۆڤ ئینجا به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕیز ( ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ( صلاح صدیق ) به‌رپرسی ئۆفیسی عێراقی ریكخراوی هارتلاند یاداشتنامه‌ی كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا واژوو كراو له‌ وته‌یه‌ك هه‌ردوولا جه‌ختنیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و یاداشته‌ كردو به‌ هه‌نگاوێكی گرنگیان زانی بۆ په‌ره‌و پیش بردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی ئه‌و سێكته‌رانه‌ی له‌و یاداشته‌ هاتوه‌ بۆ كاری هاوبه‌ش گرنگن و له‌مه‌ودوا به‌ ووردتر چڕ تر كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ ده‌كه‌ین و به‌دوا داچون ده‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌و یاداشته‌ جگه‌ له‌كاری هاوبه‌ش ڕاهێنانیش به‌ ستافی ده‌سته‌ ده‌كات له‌ بواره‌كانی چاودێری و ڕاپۆرت و به‌ندیخانه‌و زۆر بابه‌تی تر.

Share This