ئه‌مرۆ 10/12 له‌ رژی جیهانی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و یاده‌ له‌شاری هه‌وڵێر به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) و سه‌رۆكی زانكۆی نۆلیج یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا واژوو كراو قسه‌كرا له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا له‌بواری مافه‌اكنی مرۆڤ.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆی نۆلیج وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كردو ئه‌و رۆژه‌ی پیرۆز كردو وتی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زانكۆكه‌مان كه‌ یادی ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش ئه‌و یاداشته‌ واژوو ده‌كه‌ین بۆ گرنگی دانی زیاتر به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆو به‌شه‌كان و خویندنی باڵاو هۆشیاركردنه‌وه‌و چونكه‌ مافی مرۆڤ بۆ هه‌مو كات و چین و توێژه‌كان پێویسته‌ و وه‌تی وه‌ك زانكۆی نولیج ئاماده‌ی هه‌موو هه‌مانگی و هاوكاریه‌كین له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كردو وتی ئه‌مرۆ له‌كاتێكدا ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین كه‌ ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغیكی سه‌خت و جیاواز تئ ده‌په‌ڕێت و وتی بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی شانازیه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه‌ ئه‌مرۆ له‌و یاده‌ هاتوین له‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و زانستی له‌گه‌ل قوتابیانی نه‌وه‌ی دوارۆژ ئیو یاده‌ به‌رز راده‌گرین وتی به‌داخه‌وه‌ دوای زیاتر له‌ 70 سال به‌سه‌ر ئه‌و جارنامه‌یه‌ كه‌ جه‌خت له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ده‌كاته‌وه‌ به‌لام ده‌بنین كه‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پیشیل ده‌كرئ

ئینجا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئه‌و رۆژه‌ كرد كه‌ ده‌كرئ سودی لئ ببین له‌پێناو داكۆكی كردن له‌مافه‌كانمان و گه‌یاندنی به‌جیهانی ده‌روه‌وه‌ وه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ ده‌كه‌م كه‌ گرنگی زیاتر به‌ بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ بده‌ن و به‌تایبه‌ت له‌ خویندنی باڵاو بڵاو كردنه‌وه‌ی رۆشنبییری مافه‌كانی مرۆڤ

دواتر له‌مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌ردوولا یاداشته‌كه‌یان واژوو كرد به‌فه‌رمی یاداشته‌كه‌یان گۆریه‌وه‌و هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌ هه‌ردوولا قه‌لغانی ریزلینیانیان پێشكه‌ش كردو له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆی نۆلیج له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی قه‌لغانی زانكۆ به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی ئه‌و قه‌لغانه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كاره‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌ هه‌میشه‌ داكۆكی كرابوه‌ بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.

هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌قوتبایان ئاماده‌ بون ( دارا بیلال) به‌ریوه‌به‌ری مافی مرۆف له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بابه‌تێكی پیشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌ جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و بڕگه‌و مادده‌كانی شی كرده‌وه‌

Share This