ئه‌مڕۆ 12 ی ئه‌یلولی 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) و به‌ ئاماده‌ بونی به‌رپرسی ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نسی ئه‌مریكی له‌عێڕاق ( صلاح صدیق ) و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌شداره‌كان كه‌ پێكهاتون له‌ نوێنه‌رانی ( لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی و سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی په‌رلمان و وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئاسایشی گشتی و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و نوێنه‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌شه‌ جیاوازه‌كانی دیوانی ده‌سته‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی ڕاویژكاری بۆ دانانی میكانیزمی تایبه‌ت به‌ پرسی پێكهینانی گروپی كاری هاوبه‌ش بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه‌دان و بی سه‌روشوێن كردن و باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و دوو سێكته‌ره‌ به‌ڕیوه‌ چوو.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تیشكی خسته‌ سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆ دانانی میكانیزمی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌ندامانی تیمی كاری هاوبه‌ش و پلانی كارو به‌رنامه‌ی كارو ئاماژه‌ی به‌ میكانیزمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری دام و ده‌زگاكان ئاماژه‌یان به‌ میكانیزمی كاركردنی ده‌زگاكانی خۆیان كرد له‌سه‌ر پرسی  ئه‌شكه‌نجه‌دان و بریاردرا له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتو به‌نوسراو میكانیزمه‌كان پیشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت بكرێت بۆ ئاماده‌كردنی پاكێجی كۆتایی دانانی میكانیزمی كاركردنی تیمی هاوبه‌ش

Share This