. 2017/8/10 #هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌ی كاكه‌ییه‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نوسینگه‌كه‌مان به‌ هاوكاری ڕیچكخراوی یونسێ سیمینارێكی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌نجانی كاكه‌یی ساز كرد. له‌ سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ماغه‌ تایبه‌تبه‌كانی كه‌مه‌ ئایینه‌یه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ گشتی و له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ تایبه‌تی. له‌ كۆتاییدا به‌ ڕاو سه‌رنجی به‌شداربووان كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هات. شایانی ئاماژه‌یه‌ (كاكه‌ییه‌كان) له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌دا بوونیان هه‌یه‌ و تا ڕاده‌یه‌كی باش خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ڕۆشنبیری و پێشكه‌وتوون و ئاستی هۆشیاریه‌كی باشیان هه‌یه‌ له‌ پره‌نسیپه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ

Share This