شاندیكی سه‌ندیگای پارێزه‌رانی دیاربكر به‌مه‌به‌ستی چاودیری كردنی ره‌وشی به‌ریوه‌چونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردو سه‌ردانی دیوانی ده‌سته‌یان كردو له‌لایه‌ن (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێشوازی كران.

شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی (احمد اوزمن) ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاودیری كردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و تۆمار كردنی پیشیلكاریه‌كانی پرۆسه‌كه‌ هاتونه‌ته‌ كوردستان و وتیان بریاری دیاری كردنی مافی چاره‌نوس  بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ چوار چیوه‌ی  بنه‌ما نیوده‌وله‌تیه‌كان و مافیكی ئاساییه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌ هاتنی شانده‌كه‌و وتی هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و كاره‌ كه‌ بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم هاتونه‌و ئه‌وه‌ش گرنگی پرۆسه‌كه‌ ده‌رده‌خات وه‌ وتیخه‌لك له‌ریگه‌ی صندوقه‌كانی ده‌نگدان بریار له‌چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن به‌هه‌موو پیكهاته‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كان. بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وله‌تی كوردستان.

ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان وتی به‌ به‌راوورد به‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پیش چونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی هه‌مو لا به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ی به‌رۆلی ده‌سته‌ كرد كه‌ له‌و باره‌وه‌ هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ باشتر كردن و به‌ره‌و پیش چونی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بریاری ریفراندم دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌دریژایی میژوو ده‌سه‌لاتدارانی عێراق ئه‌و گه‌لانه‌یان چه‌وساندۆته‌وه‌و له‌ناویان بردوون و مافه‌كانیان پیشیل كردووه‌ وه‌ ته‌نانه‌ت دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقیش حكومه‌تی نوئ ی عیراق ده‌ستوری پیشیلكردوو مافه‌كانی گه‌لانی كوردستانی دابین نه‌كرد بۆیه‌ گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان بریاریاندا ئیتر خۆیان ممارسه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆیان بكه‌ن و چیتر ئاماده‌ نه‌بن له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تیك بن كه‌ مافه‌كانیان پاریزراو نیه‌و ئه‌وه‌ش مافیكی ده‌ستوری و ئاسایی یه‌و له‌و چوارچیوه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان مكوڕ بونی خۆیان دوپات كرده‌وه‌له‌سه‌ر به‌ریوه‌ چونی پرۆسه‌كه‌ له‌پیناو گه‌یشتن به‌مافی چاره‌نوس و دیاری كردنی ئایینده‌ی گه‌لانی كوردستان به‌هه‌موو پیكهاته‌و ئایینه‌كان و بۆ دروست كردنی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نی دیمكراسی كه‌ له‌ژیر ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی مافی هه‌موان پاریزراو بیت.و به‌پئ ی پره‌نسیپی نێوده‌وڵه‌تی بێت.

وه‌ له‌درێژه‌ی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی وتی گرنگی دانی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وله‌تی ئاماژه‌یه‌ بۆ گرنگی پرۆسه‌كه‌و هاتنی چاودیران بیانی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گرنگی دانیان بۆ پرۆسه‌كه‌و چۆنیه‌تی به‌ریوه‌چونی.

وه‌ وتی چونی هاوڵاتیان به‌گه‌رم و گوڕی و جۆ و خرۆشه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی پلان و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و پرۆسه‌ ده‌درێت وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وئ ئه‌و گه‌لانه‌ هه‌ر له‌ژێر دستی ئه‌وان بمیننه‌وه‌و نه‌گه‌ن به‌ ئاواتی خۆیان.

له‌كۆتاییدا شانده‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌وله‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و رۆلی بۆ به‌ره‌و پیشخستنی مافی مرۆڤ قه‌ڵغانی سه‌ندیگای پاریزه‌رانی پیشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ كردو سه‌رۆكی ده‌سته‌ش وسوپاسی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و ئه‌ ڕیزه‌ی پئ یان به‌خشی و وتی ئه‌وه‌ زیاتر وامان لئ ده‌كات به‌رده‌وام بین له‌ خزمه‌تكردن به‌ مافه‌كانی مرۆڤ

Share This