ئه‌مڕۆ 12 ی ئه‌یلول له‌دیوانی ده‌سته‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سه‌رۆك و ستافی رێكخراوی هارتلاندی ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر كارو پرۆژه‌و هاوكاریه‌كانیان بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، له‌وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی ریكخراوه‌كه‌ كرد له‌كاركردن له‌سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریان له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه‌ له‌ ئیستاداو له‌ ڕابردووش چه‌ندان پرۆژه‌ی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌و تا ئاستی واژوو كردنی یاداشتی له‌یه‌ك گه‌یشتن وتیشی له‌و بارودۆخه‌ی هه‌ریمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕیت هاوكاریه‌كانی ریكخراوه‌كه‌ گرنگ بوو بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه‌ كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.وتیشی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هه‌میشه‌ رؤلی ئه‌و ڕیكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ له‌بیر ناكات كه‌ هاوكارو پاڵپشت بونه‌و كارده‌كه‌ن بۆ هۆشیاری و باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ڕێكخراوی ناوبراو ( صلاح صدیق) ویڕای سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و ڕیزلێنانه‌ ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ كردوو وتی ئه‌و ڕێزلێنانه‌ هانمان ده‌دات بۆ زیاتر كاركردن و خزمه‌ت كردنی مرۆڤ داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و جێگه‌ی دلخۆشیه‌ كه‌ له‌پای كاره‌كانمان ڕێزلێنانمان بۆ ده‌كرئ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌و به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ له‌لای ئێمه‌ وه‌ به‌ناوی خۆی و ستاف و رێكخراوه‌كه‌ش سوپاسی خۆیان گه‌یانده‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و سه‌رۆك و تیمه‌كانی ده‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و ئاسانكاری له‌گه‌ڵ ڕیكخراوه‌ له‌ چالاكی و پرۆژه‌كانیان و به‌لینی ئه‌وه‌یان دا كه‌ به‌رده‌وام بن له‌كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ.

Share This