ڕۆژی دوشەمە ۱٤/۱/۲۰۱۹ فەرمانبەرانی نووسینگەمان بەشدارییان کرد لە خوولێکی هۆشیاری لەبارەی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافی ڕاگیراوان بەتایبەتی، کە لەلایەن ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی یەوە ڕێکخرابوو.
سەرەتا (فەرمان عوسمان) بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ، بەکورتی باسی لە پەیوەندی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی کرد بە بوارەکانی مافی مرۆڤەوە.
دواتر بەوردی باس لە ڕۆڵ وچالاکی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرا لە بواری پارستنی مافی مرۆڤ لە ناکۆکییە چەکدارییەکاندا هەروەها ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوە لە چاودێری کردن و پاراستنی مافی زیندانیان و ڕاگیراواندا.
فەرمانبەرانی نووسینگەی مافی مرۆڤیش بەشدارییەکی کارایان کرد بە سەرنج و پرسیارەکانیان کەبووە مایەی سوپاسی ڕێکخراوەکە.
ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەساڵی (۱۹٨۰)وە لەعێراق و لە ساڵی (۱۹۹۱) وە لەهەرێمی کوردستان بەبەردەوامی کاردەکات.

Share This