رۆژی یه‌كشمه‌ 5/11  سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) سه‌ردانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌لامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌ نیوده‌وڵه تیه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ( د.دیندار زیباری كرد) له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تی ئالیه‌ته‌كانی دۆكیۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر دوای هێرشه‌كانی حشدی شعبی و هێزه‌كانی سوپاو چونیان بۆ ناو كركوك و دووزوخورماتو ناوچه‌ دابه‌ڕێنراوه‌كانی تر.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ له‌داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان و به‌دوا داچون بۆ كێشه‌كانیان و چاودێری كردن و تۆمار كردنی پێشیلكاریه‌كان و دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ به‌فه‌رمی نوسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ بۆ دروست كردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دۆكیۆمێنت كردنی تاوان و پیشلكاریه‌كان هیزه‌كانی حشدی شعبی و سوپا له‌كركوك و دووزو ناوچه‌كانی تر.له‌خه‌ڵكانی پسپۆرو ئه‌كادیمی و شاره‌زا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ پێویستی به‌هاوكاری و پالپشتی هه‌یه‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لیژنه‌ی بالای وه‌لامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆو لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ست.

لای خۆیه‌وه‌ دیندار زیباری ویرای خۆشحالی به‌دیداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ی خۆیان كرد له‌ به‌دواداچون بۆ راپۆرته‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و ده‌رخستنی راستیه‌كان و چاودێری كردنی ئه‌و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها چاودیری كردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاری و راپۆرتانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌ ده‌چئ

له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌ هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌ بارودۆخی پیكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق كرد كه‌ رووبه‌روی ناخۆشی و توندوتیژی و له‌ناوبردن بونه‌ته‌وه‌ له‌ژیر ناوو بابه‌تی جیاوازو هه‌ر سه‌رده‌مێك له‌ ژیر ناوێك به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014 وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی داعش له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌سه‌ریان هات و دواتر له‌ناوچه‌جیاوازه‌كانی تری عێراق و ئه‌وجا دوای ئه‌وه‌ی له‌رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وانیش بئ به‌ش نه‌بون له‌چه‌وسانه‌وه‌و ئاواره‌ بون

ئینجا لای خۆیه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ دۆكیۆمینت كردنی تاوان و پیشیلكاریه‌كانی رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر

Share This