ئه‌مرۆ 7 ی ئازار2018 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) و راویژكاری ده‌سته‌ ( كرمان عوسمان ) به‌شداریان كرد له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئالیه‌ته‌كانی وه‌رگرتنی سكالاو به‌رز كردنه‌وه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكار بون له‌ رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكۆتۆبه‌رو ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان له‌ كاتی ئه‌و رووداوانه‌ له‌ كركوك و دووزو خورماتو و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی تر له‌كاتی هیرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق .

دانیشتنه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیگای پاریزه‌ران رێكخرابو تێێدا هه‌ریه‌ك له‌شاندی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم و چه‌ند رێكخراویكی تایبه‌ت به‌ دۆكیۆمینت كردن و ژماره‌یه‌ك راویژكاری په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بون وله‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك پاریزه‌ری خۆبه‌خش كه‌ بۆ پاریزگاری له‌مافی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی توشی زه‌ره‌ر بونه‌ له‌ كاتی رووداوه‌كان ئاماده‌ بوون و به‌ تیرۆو ته‌سه‌لی گفتو گۆ كرا له‌سه‌ر دیاری كردنی ئه‌و ئالیه‌تانه‌ی له‌ رووی یاساییه‌وه‌ پیویستن بۆ گرتنه‌ به‌ری ریكاره‌كان بۆ وه‌رگرتنی سكالاو به‌رز كردنه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر بكه‌رانی رووداوه‌كان .

له‌به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌ جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوو ئاماژه‌ی به‌ گرنگه‌ ئه‌و كاره‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای پاریزه‌رانه‌وه‌ ئه‌و ده‌ست پیشخه‌ریه‌ كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی سكالاو به‌رزركردنه‌وه‌ی داوای یاسایی سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌رو ئه‌وه‌شی به‌هه‌نگاوێگی گه‌وره‌ زانی بۆ به‌دوا داچون و دیاری كردنی تاوانباران و پاریزگاری كردن له‌مافی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بونه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی مافه‌كانیان و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یان.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌رۆلی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كان له‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئیدانه‌ كردنی تاوانه‌كان و داوا كردن له‌كۆمه‌لگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ هاتنه‌ سه‌رخه‌ت و ریگری كردن له‌و تاوانانه‌و ناردنی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ لیكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كان وه‌ هه‌ر ئه‌و كاتیش داوای له‌هه‌رسئ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ هه‌رچی زووه‌ لیژنه‌یه‌كی لیكۆلینه‌وه‌ دروست بكرێت بۆ رووداوه‌كان و به‌دۆكیۆمینت كردنی تاوانه‌كان وبه‌تایبه‌ت له‌به‌كارهینانی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ به‌كارهاتون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داواشی كرد ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وه‌ك ناوخۆیی .

لای خۆیه‌وه‌ راویژكاری ده‌سته‌ وتی بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ گرنگه‌ بریار وه‌ربگیرئ و گونجانی یاسایی بكرئ بۆ دۆسیه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌كان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاو ده‌كریته‌وه‌ له‌ تؤره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.

دواتر له‌لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه‌ چه‌ندان پیشنیارو گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ئه‌و ئالیه‌ته‌نانه‌ی پیوستن بۆ وه‌رگرتنی سكالاو ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه‌ به‌پئ ی سنوری جوگرافی ناوچه‌كان تیمی پارێزه‌ری خۆبه‌خش و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دروست بكرێت

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ بریاردرا كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌نیوان هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاو سه‌رۆكی سه‌ندیگای پاریزه‌ران ئه‌نجام بدرئ بۆ راگه‌یاندنی ده‌ست پێكردنی كاره‌كه‌ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی سكالاكان.

لای خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌بون جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وله‌كان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكان و ریكخراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا له‌ پێناو قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی هاولاتیانی زه‌ره‌رمه‌ند.

 

Share This