رۆژ دوشه‌مه‌ 2/3/2020 به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان شاندێكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی (ضياء بطرس صليوا) سه‌ردانی ئه‌نجومه‌كه‌ی كردو له‌لایه‌ن ( د. خانزاد احمد ) ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ پیشوازی كران

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ دكتۆره‌ خاتزاد كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌ی بۆ خواست وتیشی شانازیه‌ بۆ ده‌سته‌ كه‌ كارمه‌نده‌كانی له‌پۆستی گرنگی حكومه‌ت پله‌ وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌رمابنه‌رانی ده‌سته‌ خاوه‌نی تواناو لێهاتویی باش  و گونجاون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان

له‌لای خۆیه‌وه‌ دكتۆره‌ خانزاد سوپاسی پیرۆزبایی و شانده‌كه‌ی ده‌سته‌ی كردو سوپاسی پشتیوانیه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی كرد كه‌ له‌كاتی كاركردن له‌ ده‌سته‌ پاڵپشت و هاوكار بونه‌ وه‌ك یه‌ك تیم به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ پێناو یه‌ك ئامانج كاریان كردوه‌.

وه‌ وتی ده‌مانه‌وی به‌پلان وبه‌رنامه‌ی نوێ و تازه‌ به‌ درێژه‌دان به‌ به‌نامه‌ی پیشوو كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین و بتوانین كاروباری ئه‌نجومه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ بتوانین زیاتر خزمه‌ت به‌ ڕه‌وشی ئافره‌تان و یه‌كسانی جێنده‌ری به‌گشتی بده‌ین و سیاسه‌تێكی ڕونی حكومه‌ت پیشكه‌ش بكه‌ین .

وه‌ له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ رێگه‌ی واژوو كردنی یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوانیان بۆ دانانی ئالیه‌تی كاركردن و زیاتر خزمه‌ت كردن به‌ ڕه‌وش و مافه‌كانی ئافره‌تان.

جێگه‌ی باسه‌ دكتۆره‌ خانزاد له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان بو له‌ماوه‌ی كاركردنی رؤلێكی گرنگی هه‌بو له‌ئه‌ركه‌كه‌ی و خاوه‌نی بورانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ده‌ستوری نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ست نیشانكرا.

Share This