ئه‌مرۆ 8 ی نیسانی 2019 شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێڕاق به‌سه‌رۆكایه‌تی (ثامر الشمرى) سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤیان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی كران.
له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولا و كاری هاوبه‌ش له‌بواری چاودێری ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نوسین و ئاماده كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش به‌گوێره‌ی سنوری جوگرافی نێوان هه‌ردوولا و چاودێری كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها شادهكه ئاماژه‌یان به‌گرنگی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی كۆمسیۆن كرد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و كاری هاوبه‌ش.
له‌ته‌وه‌رێكی دانیشتنكهدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسیكی گرنگ كه ده‌توانری كاری هاوبه‌شی له‌سه‌ر بكرێ كه ڕووبه‌روی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆته‌وه به‌تایبه‌ت بازرگانی كردن به‌مرۆڤ و ئاڵوده بون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌وه‌ش وا لێكدایه‌وه كه دانانی چاره‌سه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤه.
سه‌رۆكی وتیشی گرنگه به‌دوا داچون بكه‌ین بۆ ڕاپۆرته نێوده‌وله‌تیه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ بڵاو ده‌كرێته‌وه كه زۆرجار ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له واقع دوره‌و پشتی به‌ستوه به زانیاری هه‌ڵه‌و له‌ژیر ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێ.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنكه تیشك خرایه ڕه‌وشی پیكهاته‌كان و پیكه‌وه ژیان و باسی گرنگی به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان كرا له حوكمڕانیه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چونكه بونی ڕه‌نگ و ده‌نگی جیاواز له‌عێراق وای كردوه كه ببێته خاڵێ جیا كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ولاتانی تر‌و به‌وه‌ش پارێزگاری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌كری.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا تیشك خرایه سه‌رئه‌و یاداشته‌ی لێك تێگه‌یشتنه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردو كاری له‌سه‌ر كرا له پێناو واژوو كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی بۆ كاری هاوبه‌ش و زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا.