ئه‌مرۆ 7/2/2019 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) و راویژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ( كرمانج عوسمان ) به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی ( میر تحسین به‌گ ) میری ئیزیدیانی جیهانی و كوردستان له‌ مه‌نزلگای خۆی له‌شیخان ، جێگه‌ی باسه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ڕؤلی میری ئیزیدیان به‌ گرنگ داناو وتیشی ڕؤلی كاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌ داكۆكی كردن له‌ مافی ئێزیدیه‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاشتی و گیانی لێبورده‌یی .

جێگه‌ی باسه‌ پرسه‌میری ئیزیدیان ماوه‌ی 7 رۆژی بۆ دانراوه‌و ته‌رمه‌كه‌شی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی له‌ناو ماڵه‌ی نیژراوه‌ له‌ شێخان.

Share This