ئه‌مرۆ 4/6 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن ( هندرێن محمد) سه‌رۆكی كۆمسیۆن و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه‌ پێشوازی كران

له‌سه‌ردانه‌كه‌ چه‌ند پرسێكی گرنگ تایبه‌ت به‌ هه‌لبژاردنه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا به‌تایبه‌ت ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی 30 ی ئه‌یلولی 2018 ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ رؤڵی كۆمسیۆن كرد له‌پرسی هه‌لبژارن ووتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان مافێكی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانه‌ بۆیه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین چاودێری پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین و به‌دوا داچونیش بۆ ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ین كه‌ تایبه‌تن به‌ بابه‌تی به‌شداری و هه‌لبژاردنه‌كان.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كرد كه‌ هه‌ر لیست و حیزبێك وه‌ك ده‌سته‌به‌ری بۆ ناو تۆمار كردن ده‌یدات به‌كۆمسیۆن به‌تایبه‌ت بۆ پیكهاته‌كان یان ( كۆتاكان ) كه‌ بڕه‌كه‌ی (25) ملیۆن دینار بوه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ داوای له‌كۆمسیۆن كرد به‌هۆی كه‌می ئیمكانیاتی حیزبه‌كانی كۆتا ئه‌و بڕه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ چونكه‌ زۆره‌و ده‌بێته‌ رێگر بۆ خۆ تۆمار كردن . جێگه‌ی باسه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ سه‌رۆكی كۆمسیۆن له‌ ڕیگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌وه‌ كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بریاریان دا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بره‌كه‌ بۆ 15 ملیۆن دینار.

له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌ندئ لایه‌ن كرد كه‌ ده‌یانه‌وئ له‌ رێگه‌ی دروست كردنی لیست و قه‌واره‌وه‌ كاندید ده‌ست نیشان بكه‌ن بۆ كۆتاكان و به‌و شێوه‌ ته‌داخلی كاروباری كۆتاكان بكه‌ن ئه‌وه‌شه‌ به‌ پشت به‌ستو به‌یاسای ژماره‌ (17) سی ساڵی 1993 ی هه‌لبژاردنه‌كان كه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌هه‌ر لایه‌نێك كه‌ لیستێك دروست بكات و خۆی تۆمار بكات و به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن و له‌رێگه‌ی نوینه‌رانی كۆتاكان به‌شداری بكات وه‌ك نوینه‌رانی كۆتاكان.

ئه‌وه‌ش ته‌واو ته‌داخل كردنه‌ له‌كارو باری كۆتاكان و پێشیلكردنی مافه‌كانیانه‌ كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی پئ یان دراوه‌و به‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دیاری كردنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كۆتاكان و بزربونی نوینه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌یان.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ پیشنیاری كرد كه‌ كۆتای ئیزیدیه‌كانیش هه‌بێت به‌ره‌چاو كردن ئه‌و بارو دۆخه‌ی به‌سه‌ریان هات وه‌ك مافێكی خۆیان .

هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی پێویسته‌ یاسای حیزبه‌ كوردستانیه‌كان ژماره‌ 17 سالی 1993 هه‌موار بكریته‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی یاساكه‌ ماف ده‌داته‌ هه‌موو لیست و قه‌واره‌یه‌ك كه‌ دروست ده‌بن له‌كاتی هه‌لبژاردنه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و خۆیان تۆمار ده‌كه‌م و ده‌توانن به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن بكه‌ن له‌كاتێدا له‌یاسای عیراقی ژماره‌36 له‌ 2015 ی تۆمار كردنی حیزبه‌كان هاتوه‌ كه‌ هه‌ر لیست و حیزبێك بیه‌وئ خۆی تۆمار بكات بۆ هه‌لبژاردنه‌كان پیویسته‌ به‌لای كه‌م به‌له‌هه‌لبژاردنه‌كان به‌ماوه‌ی 6 مانگ خۆی تۆمار كردبیت وه‌ك حیزب و قه‌واره‌.

له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌ی دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن یه‌كیكه‌ له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و پرۆسه‌ی گۆرانكاری له‌ ولات و ئه‌وه‌شی گرنگه‌ ئه‌وئه‌ركه‌ له‌ئه‌ستۆی كۆمسیۆنه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی ده‌ستوری وه‌ وتی به‌داخه‌وه‌ دیاره‌ چه‌ند سه‌رنج و گومانێك له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی 12 ی ئایار دروست بوه‌ هیوامان وایه‌ ره‌نگ نه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌رێمی كوردستانیش و كاره‌كانتان به‌ شیوه‌ك بیت ببێته‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌ك وه‌ وتی وه‌ك ده‌سته‌ پاریزگاری له‌مافی ده‌نكگده‌رو هه‌لبژیردراویش ده‌كه‌ین له‌یه‌ك كاتداوه‌ وتی وه‌ك ده‌سته‌ش چاودیری ته‌واوی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌باره‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی لیستی ناوی ده‌نگده‌رانیش داوای دڵنیایی كردو له‌وباره‌وه‌ش كۆمسیۆن وتی كاره‌كان ته‌واو كراوه‌ له‌وباره‌وه‌

له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا  جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه‌ له‌پیناو هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردو ده‌زگا.

Share This