ئه‌مرۆ 6/4 سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ(ضياء بطرس صليوا) له‌گه‌ل تیمى چاودێرى ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌نجامدا ،جێگه‌ى باسه‌ ئه‌و تیمه‌ له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوان ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و رێكخراوى(unops) به‌رێوه‌ ده‌چێت كه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ به‌مه‌یدانى سه‌ردانى چه‌ند شوێنێك ده‌كه‌ن وه‌ك ( چاكسازى ژنان و منداڵان و خانه‌ى به‌ساڵاچوان وكه‌مپه‌كان)دواتر راپۆرت و سه‌رنجى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و ره‌صدى پێشێلكارى و چۆنیه‌تى نوسینى راپۆرت و كارى تیمى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى تیمه‌كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى شانازى به‌هه‌وڵ و كاره‌كانى فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ ده‌كه‌م و به‌تایبه‌ت له‌و بارودۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان ساردى خستۆته‌ ناو زۆر كارى دام و ده‌زگاوه‌ به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى په‌رۆشى فه‌رمانبه‌ران و ستافى ده‌سته‌یه‌ بۆ پاراستنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى تواناى فه‌رمانبه‌ران و كردنه‌وه‌ى خول و ڕاهێنانیان به‌بنه‌ما نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانى مافى مرۆڤ.
وه‌ دواتر گوێ ى بۆ تیمه‌كه‌ گرت كه‌ سه‌ردانى خانه‌ى به‌ساڵاچوانى هه‌ولێریان كردبوو وه‌ سه‌رنج و پێشنیاره‌كانى خۆیان بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ خسته‌ ڕوو له‌پێناو باشتر كردنى ره‌وشى ژیان و چاودێرى كردنى ره‌وشىبه‌ساڵاچوان.
له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى پێویسته‌ هه‌موو خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌به‌ساڵاچوان بكرێت و ئه‌وه‌ش به‌ ده‌ركردنى یاساى تایبه‌ت به‌پارێزگارى كردنى به‌ساڵاچوان ده‌بێت و وه‌ك ده‌سته‌ش خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ پسپۆران و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌كاره‌ هه‌ڵسین و له‌كۆتایشدا ده‌ست خۆشى له‌ستافه‌كه‌ كرد بۆ ماندوبون و كاره‌كانیان.
جێگه‌ى باسه‌ تیمه‌كه‌ پێشتر له‌مانگى رابردوو به‌شدارى خولێكى تایبه‌تیان كردبوو له‌وڵاتى ئۆردن له‌سه‌نته‌رى مافه‌كانى مرۆڤى ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى تۆماركردن و نوسینى راپۆرت.
له‌دانیشتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (د.خانزاد احمد) به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كان و (محمدصابر)وته‌بێژى ده‌سته‌ یاوه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ بوون.

Share This