٢٠١٩/٠٤/٠٢
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی نوسینگەمان کە پێکهاتبوو لە جێگری بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکانی یاسایی و ژنـــان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی خێزان لە پارێزگای هەڵەبجە کرد. مەبەست لە سەردانەکە ئاگادار بوون و بەدواداچوونی ڕێنماییەکانی تایبەت بەو فەرمانگە و لایەنەکانی بوو تا بتوانین پێکەوە هەنگاوەکانی ڕەوشی مافەکانی ژنان و منداڵان و خاوەن پیداویستی تایبەت ….هتد چاودێری بکەین ڕێکارە پێویستەکان بگیرێتە بەر لەو بارەیەوە ، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاماژە پیدراو هەنگاوەکانی دەستە بە گشتی و نوسینگەکەمانی بە تایبەت بە پۆزەتیڤ زانی بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری دوپات کردەوە…

Share This