رۆژى 14ى نيسانى 2019 شاندێكی سه‌ندیگای پارێزه‌رانی باتمان له‌ توركیا سه‌ردانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كردو له‌لایه‌ن (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌وه‌ پیشوازی كران . شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی (زكی اكمن) دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیگاو جیگری سه‌ رۆكی سه‌ندیگای گشتی پارێزه‌ران له‌توركیاو (نوری محمد اغلو) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیگاو شاندی یاوه‌ریان.

شانده‌كه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكان و به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وه‌ دڵخۆشی خۆیان پیشاندا به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ هاوڵاتیانی پێكهاته‌ی مه‌سیحی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه‌ گرنگه‌ی مافی مرۆڤه‌ كه‌ نیشانه‌ی پیكه‌وه‌ ژیانی ئایین و پێكهاته‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ته‌وه‌رێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ له‌ماوه‌ی سالانی ڕابردوو له‌ بواری خزمه‌ت كردن به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ چاو ناوچه‌كانی تری عێراق و ناوچه‌كه‌.

له‌ته‌وه‌ریكی تری دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشی پیكهاته‌كان و ئاماژه‌ی به‌ یاسای تایبه‌ت به‌ مافی پێكهاته‌كان ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌به‌شداری و مافی پیكهاته‌ جیاوازه‌كان.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌روه‌ر بونی یاساو باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ

له‌ته‌وه‌ریكی تری دانیشتنه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی كه‌ پیویستن به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه‌ گرنگن بۆ ژیان و مافه‌كانی هاولاتیان و گونجانیان له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.

له‌كۆتاییدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیان و مافی پێكهاته‌كان سه‌ندیگای پاریزه‌رانی باتمان قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

Share This