ئه‌مرۆ 17/1 له‌دیوانی ده‌سته‌ له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی راپۆرتی سالانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان بۆ ساڵی 2018 كه‌ تایبه‌ت بوو به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی پیشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌و ساڵه‌دا به‌ ئاماده‌بونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میوان و نوینه‌ری چه‌ند ڕێكخراویك ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ ( ضياء بطرس صليوا) وتاریكی پیشكه‌ش كردو ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند پرسیكی تایبه‌ت كرد له‌باره‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسان و ڕای ئازاد.

له‌و باره‌وه‌ وتی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پرسی داكۆكی كردنی له‌مافی رۆژنامه‌نوسانی وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆی وه‌گرتوه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات و وه‌ك بابه‌تیكی گرنگی مافی مرۆڤ و بۆیه‌ش له‌راپۆرته‌كانی ده‌سته‌ ساڵانه‌ به‌شی تایبه‌تمان هه‌یه‌ به‌ره‌وشی رۆنامه‌نوسان و ئازادی ڕاده‌ربرین و وتیشی په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌یه‌ له‌نێوان كاره‌كانی ده‌سته‌و رۆژنامه‌نوسان و هه‌میشه‌ش ده‌رگای ده‌سته‌ كراوه‌ بوه‌ بۆیان.

وه‌ وتیشی جگه‌ له‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌سته‌ بۆ گرنگی دان به‌مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و داكۆكی كردن له‌مافه‌كانیان له‌ ئیستادا دوای ئه‌وه‌ی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ژماره‌ 11 له‌ 2013 وه‌ ده‌رچوه‌ ئه‌ركی جێ به‌جێ كردنی سپێردرا به‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری زیاتر بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌ره‌خسینئ بۆ گه‌یشتن به‌ زانیاریه‌كان و سه‌رچاوه‌ی هه‌وأل

وه‌ هه‌روه‌ها وتی ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌نته‌ری میترۆ به‌گرنگ ده‌زانین و توانیویانه‌ به‌باشی و جوانی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ پیشیلكاریه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان بخه‌نه‌ ڕوو تۆماری بكه‌ن چونكه‌ پتیان به‌ستوه‌ به‌ تۆماری سكاڵاو به‌دوا داچونی مه‌یدانی و ئاماره‌كانیان بڵاو كردۆته‌وه‌و ڕاپۆرته‌كه‌ش گوزارشت له‌سه‌نته‌ری میترۆ ده‌كات له‌ناوه‌رۆكه‌وه‌.

وتیشی لای خۆمانه‌وه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئو راپۆرته‌و هیوادارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش به‌جدی كاری له‌سه‌ر بكات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات .

دواتر له‌لایه‌ن ستافی سه‌نته‌ری میترۆوه‌ ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ پیشكه‌ش كراو بڵاو كرایه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌نوسان ڕای گشتی.

Share This