رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 28/11 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پێشوازی كرد له‌ شاندێكی ڕێكخراوی ( تۆلیرانس ) كه‌ پێكهاتبون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( دكتۆر عباس بابان ) و (دكتۆر ادم بیدار) كه‌ ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ بریتی بو له‌ پێشكه‌ش كردنی رتسپارده‌كانی كۆنگره‌ی ( فره‌یی ئایینه‌كان كۆله‌گه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانه‌ ) له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌ شاری هه‌ولێر سازكرابو.

شانده‌كه‌ سه‌ره‌تا باسی ناوه‌رۆك و ئامانجی دروست كردنی په‌یمانگاكه‌یان بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ شی كرده‌وه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی  بنه‌مای پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبول كردن  كه‌ جگه‌ له‌وه‌ راسپارده‌كان زۆر بابه‌تی تری له‌خۆ گرتوه‌ به‌تایبه‌ت گرنگی دانی زیاتر به‌ پێكهاته‌ ئایینی یه‌كان له‌ ڕیگه‌ی پیكهینانی لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌كان و كاراكردنی ڕؤڵی په‌رله‌مان له‌ پارێزگاری كردن له‌ پێكهاته‌كان  و هه‌روه‌ها پێویستی دروست كردنی لیژنه‌یه‌كی  باڵای هه‌میشه‌یی سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌نێوانیان دا بونی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ناو لیژنه‌كه‌ به‌هۆی گرنگی ده‌سته‌و په‌یوه‌ست بونی به‌كاری مرۆڤ و پیكهاته‌كان

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ده‌ست خۆشی له‌كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌ كردو ئه‌وانه‌شی به‌كاره‌كانه‌وه‌ هه‌لساون به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ داكۆكی كردن له‌مافی پێكهاته‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانه‌وه‌ وه‌ وتیشی بابه‌تی مافی پێكهاته‌كان پرسێكی جیهانی یه‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش له‌ ئیستادا گرنگی زۆری پێ ده‌درێ به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی 5 سألی ڕابردوو.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ باسی دوا سه‌ردانی خۆی كرد بۆ به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌ی پانۆرامای خولی گشتگیر له‌ جنێف و جه‌ختی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كانی كرده‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌ به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌وش و مافی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ چاو عیڕاق و ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ر

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماده‌یی ده‌سته‌ی ده‌روبڕی بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك بۆ په‌یمانگه‌كه‌و كاره‌كانی له‌ پێناو خزمه‌ت كردن به‌ پێكهاته‌كان و گه‌یاندنی ڕاسپارده‌كان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار بۆ كاركردن له‌سه‌ری و به‌دوا داچونی.

Share This