له‌ رۆژی 4/3/2019 له‌ شاری هه‌ولێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) به‌شداری كرد له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌روبنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ( د ریكه‌وت حمه‌ ڕشید) و به‌به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدیاره‌كان بۆ خسته‌ ڕووی بیرو بۆچون و راو پێشنیار بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی دیارده‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و به‌كارهێنانی بۆته‌ دیارده‌یه‌كی جیهانی و زۆربه‌ی وڵاتان پێوه‌ی ده‌ناڵینن و ته‌نها چڕ نه‌بۆته‌وه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌و ولاتێك و وتیشه‌ زۆرجار بلاو كردنه‌وه‌ی له‌هه‌ندئ شوێن و وڵات بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یه‌.

بۆیه‌ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان بۆ رووبه‌روبنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی پێویسته‌ له‌هه‌ریمی كوردستان هه‌رچی زووه‌ یاسای رووبه‌روبونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ربچێت و له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر بكرئ وه‌ هه‌روه‌ها وتیشی ده‌بئ به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ بازرگانانی به‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان جیابكرێنه‌وه‌ له‌ ڕووی مامه‌ڵه‌و سزاوه‌و به‌كارهێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی ئاڵوده‌ بونه‌ وه‌ك قوربانی سه‌یر بكرێن نه‌وه‌ك تاوانبارو ده‌بیت ئالیه‌تێك دابنرێت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و شیاندنه‌وه‌یان به‌كۆمه‌ڵگه‌.هه‌روه‌ها توندوتۆڵ كردنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسئ كه‌ بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی داخل بونی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

له‌كۆتایدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی كه‌ له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌رێگه‌ی یاسای ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كاربكه‌ن به‌پشت به‌ستن به‌یاسای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ژماره‌ 4 ی سالی 2019 كه‌ ئه‌ركی ده‌سته‌یه‌ هاوكار بێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ.

 

 

Share This