رۆژی 16 ی 10 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی كرد له شاندێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه نیشتمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ( مقداد صلاح ) ئه‌ندامی مه‌كته‌ب . ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و پالپشتی خۆیانی بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دوپات كرده‌وه له پارێزگاری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی و مافی پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی زه‌وی و زاری مه‌سیحیه‌كان له پارێزگای دهۆك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته دوای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به ڕؤلێ گه‌وره‌ی پارتی كرد له پاریزگاری كردن له‌خاكی كوردستان و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ساحه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان .
وه وتیشی گرنگه لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بئ جیاوازی یه‌كگرتوو بن و دووربكه‌ونه‌وه له ململانێ و كیشه‌و به‌ش به‌شێنه له پێناو پاراستنی مافی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ وه وتیشی گرنگه له پرۆسه‌ی به‌شداری سیاسی بۆ ههموولایهم بڕه‌خسێ به‌تایبه‌ت به‌شداری پێكهاته‌كان وه‌ك به‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌رێمه له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی و بئ ئه‌وه‌ی لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كی تر فه‌رز بكرێ .
سه‌رۆكی ده‌سته ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پارت و لایه‌نه‌كان كرد له له پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌شداریان له پاراستن و باشتر كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و پابه‌ند بون به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئه‌وه جگه له په‌یوه‌ندی پته‌وی ده‌سته له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو مافه‌كانی مرۆڤ.
سه‌رۆكی ده‌سته له ته‌وه‌ریكی تری دانیشتنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ گرنگی بونی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه كه له پێكهاته‌ی مه‌سیحیه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و گرنگی دان به پێكه‌وه ژیان و ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وه‌ك وتی بونی ئه‌و به‌شداریه ته‌نها به‌س نیه بۆ پێكهاته‌یه‌كی گرنگی وه‌ك مه‌سیحیه‌كان و مافی زیاتر یان هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی.
وتیشی گرنگه لایه‌نه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌و پرسه بدات و پیكهاته‌كان ببنه به‌شداری ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی سیاسی و خۆیان خاوه‌ن بریاری خۆیان بن ئه‌وه‌ش له پێناو دابین كردنی زیاتری مافه‌كانیان.
له‌كۆتاییدا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه له‌پێناو زیاتر خزمه‌ت كردن به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.