سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی كرد له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌وه‌ندی كوردی ( د عضيد يوسف ميرى )له‌ولایه‌تی مشیگان له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. كه‌ ئێتسا له‌هه‌ریمی كوردستانه‌ به‌مه‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقی ده‌زگاكه‌  بۆ پیشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ كه‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خاكه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌ پلانی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی بخه‌نه‌ نێوان رؤله‌كانی ئه‌و خاكه‌و وایان لێ بكه‌ن به‌ترس و تۆقان وڵات به‌جێ بهێڵن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ولایه ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری گه‌وره‌ی دابین كردوه‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحی بۆخاكی خۆیان.

ناوبراو وتی  سه‌ردانی ناوچه‌ وێران بوه‌كانم كردوه‌ له‌ده‌شتی نه‌ینه‌واو كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی داعش له‌ ساڵی 2014 داگیركرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی وێران كاریه‌كان ببینین و پلانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی بۆ دابنین و سه‌ردانی ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكار بین .

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ناوبراو به‌گرنگی وه‌سف كرد به‌تایبه‌ت بۆ پرسی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئینجا كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی پێكهاته‌كان به‌گشتی و مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ شاندی میوان ڕون كرده‌وه‌و وتی ئه‌گه‌رچی پرسی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ گرنگه‌ به‌ڵام پێویسته‌ به‌ر له‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌خشه‌ ڕیگایه‌كی تایبه‌ت دابنرێت بۆ ناوچه‌كه‌ ڕیك بخرێته‌وه‌و له‌ ڕوی ئیداری و سیاسیه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو یه‌كلا بكرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر لایه‌ك به‌ ڕه‌چاو كردنی داواكاری و حه‌زی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی.

جێگه‌ی باسه‌ ده‌زگای ڕه‌وه‌ندی كلدانی بریتی له‌ ده‌زگایه‌كی فراوانی خزمه‌تگوزاری و له‌ چه‌ندان كۆمپانیا كه‌ كاری خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌و په‌نابه‌ره‌ تازانه‌ی ده‌چنه‌ ئه‌مریكا له‌ فیربونی زمان و خزمه‌تی ته‌ندروستی دۆزینه‌وه‌ی كار.

له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و كاری هاوبه‌ش و سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماده‌یی ده‌سته‌ی ده‌ربڕی بۆ كاره‌كان و دانانی پلانی هاوبه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌

Share This