ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 18 ی ئه‌یلول (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌دیوانی ده‌سته‌ پێشوازی كرد له‌ موختاری گوندی (نافكندالا) سه‌ربه‌ قه‌زای زاخۆ ( باسم جبرائيل ) كه‌ بۆ پیشكه‌ش كردنی سكاڵا سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدریژی و داگیركاریه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی یه‌كانیان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی (خ.س.خ) كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ (750) دۆنم كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داگرتوه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دۆسیه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی دادگا كراوه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌دادگای كه‌تنی زاخۆ به‌ڵام دادگاییه‌كه‌ دوا ده‌خرێ به‌هۆی ئاماده‌ نه‌بونی داوا لێكراو له‌به‌ر ده‌كی دادوه‌ر له‌به‌رامبه‌ریشدا دادگای زاخۆ هیچ ئیجرائاتیكی نه‌كردوه‌ به‌رامبه‌ر سكالا لێكراو له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌نه بوونی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش هیچ هه‌ولیكی یان نه‌داوه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ موختاری گونده‌كه‌یان به‌نوێنه‌رایه‌تی خۆیان نارده‌ لای سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكه‌یان كه‌ ناوبراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد كه‌ ئاماژه‌ی ڕه‌سمین بۆ خاوه‌ندارێتی خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ له‌سه‌ر ئه‌و موڵكه‌. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ دلنیایی دایه‌ خه‌لكی گونده‌كه‌ كه‌ پاڵپشتیان ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكه‌كانیان بۆ خاوه‌نه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان و به‌دوا داچون بۆ كه‌یسه‌كه‌و به‌ سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ست دریژی یان كردیته‌ سه‌ر موڵكی ئه‌و گونده‌.و وتیشی پارێزگاری له‌ پیكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبول كردن ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ هه‌مو لایه‌ك بانگه‌شه‌ بۆ یه‌ككڕیزی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كه‌ین. وه‌ وتیشی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن به‌هێز خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات و ئاشتیخوازو باوه‌ر به‌یاساو دادپه‌روه‌ری و چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ كیشه‌كان دوور له‌توندوتیژی و هێزو ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن. ووتیشی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ ژیان و برایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌كتێكدا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ پێ ی یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 مافی پێكهاته‌ پارێزراوه‌. له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی وه‌رگرت و ئاڕاسته‌ی به‌شی سكاڵا كرا به‌فه‌ڕمی تۆماركرا له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

Share This