ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی له‌ گروپی ئاشتی مه‌سیحی (CPT)و هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خوڵكی گونده‌كانی سنوری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌بیانوی بونی په‌كه‌كه‌و دیموكرات له‌و ناوچانه‌ له‌ سنوره‌كانی قه‌ندیل و نه‌هله‌و ئامێدی و ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی ترس و شه‌هید بون و كاول بونی ئه‌و ناوچانه‌و به‌ جێ هیشتنی خه‌ڵكه‌كه‌و چۆڵ كردنی هه‌ندێ ناوچه‌ به‌ته‌واوه‌تی .

وه‌ شانده‌كه‌ ڕاپۆرته‌كیان پیشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد سه باره‌ت به‌ كاریگه‌ری و زه‌ره‌ره‌كانی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ڕووی ماددی و كشتوكاڵی و ئابوری یه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ ئاواره‌ بونی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ كرد كه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت به‌هۆی نه‌بونی شوێن و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ بیت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌یه‌كی گونجاو وه‌ وتیشی وه‌ك ده‌سته‌  له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ین و وتیشی پیویسته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ ئیستاوه‌ هه‌وڵی دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كابینه‌ بدات به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزی زستان وه‌ وتیشی ئێمه‌ ته‌نها له‌ ڕوانگه‌ی مرۆییه‌وه‌ چاودێری بكه‌ین و قسه‌ی خۆمان بكه‌ین و هاوكار ده‌بین بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له شیگاغۆو ماوه‌ی 13 ساله‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و كاره‌كانیان بریتی یه‌ له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لكه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان توشی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

Share This