ئه‌مرۆ 2/8/2017 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا)له‌دیوانی ده‌سته‌ پیشوازی كرد له‌ شاندێكی ده‌زگای ستانده‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ( مسعود عبدالخالق) و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگاكه‌.له‌دانیشتنه‌كه‌دا شاندی میوان وێرای ده‌برینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ شی كرده‌وه‌ له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر وتی هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ سوپاسی خۆمان بگه‌ینین بۆ به‌رێزتان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵویست و كارانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام پیشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردن به‌ چین و تویژه‌كان و چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ و داكۆكی له‌ده‌نگی ئازادو نوسه‌ران و رۆشنبیران. وه‌ وتی بۆ ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌و ده‌توانین بڵیین تاكه‌ ده‌زگایه‌ كه‌ توانی بێت پردێك بێت له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتی و به‌هۆی هه‌ڵویسته‌كانتان بونه‌ته‌ جێگه‌ی تێرامانی هاوڵاتیان و خۆشحألی ئێمه‌ی رۆشنبیران و نوسه‌ران و چالاكوانان .هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر وتی  كاتی هاتوه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاودێران پشت به‌راپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ببه‌ستن و چیتر پێویستمان به‌راپۆرتی رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ نه‌بێت بزانین چی ده‌ڵێن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مومان هاوكاربین بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ لای خۆشیانه‌وه‌ش دوپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه‌ وه‌ك ده‌زگاكه‌ی خۆیان پالپشت و هاوكار ده‌بن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌سته‌و به‌ڵینیان دا له‌پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كان پییشنیارو راسپارده‌ بده‌نه‌ ده‌سته‌و دواتریش چه‌ندان پرسیارو راسپارده‌یان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وێرای به‌خیرهینانی شانده‌كه‌ وتی ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ هه‌ست به‌ئارامی ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بینین كاره‌كانمان شوێنی خۆی گرتوه‌و خه‌ڵك هه‌ست به‌ گرنگی كاره‌كانمان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی لای ئێمه‌ ڕاو سه‌رنجی خه‌ڵكی رۆشنبیرو نوسه‌ر گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگامان كراوه‌ بوه‌ بۆ گوئ گرتن له‌پێشنیاره‌كانیان چونكه‌ ده‌سته‌ وه‌ك ماڵی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك وایه‌. ئینجا رۆڵی رۆشنبیران و نوسه‌رانی شی كرده‌وه‌ له‌و قۆناغه‌و وتی ئه‌و ئه‌ركه‌ ته‌نها ئی ئێمه‌ نیه‌ به‌لكو رۆشنبیران و نوسه‌ران و چالاكوانان ده‌توانن خزمه‌تیكی گه‌وره‌ به‌مرۆڤایه‌تی بكه‌ن و ببنه‌ به‌شێك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ ژیان وه‌ وتینابێت هیچ قه‌ڵه‌مه‌كان بۆ هیرش كردنه‌ سه‌ر یه‌كترو ناشیرن كردن به‌كاربێت و ده‌بێت مرۆڤ ئازاد بێت له‌بیركردنه‌وه‌و بریاردان.

دواتر ئاماژه‌ی به‌گرنگی رێكخستنی سیكته‌ره‌كانی ژیانی هاوڵاتیان كردوو وتی یاسای باش هه‌یه‌ به‌ڵام جئ به‌جئ كردنی لاوازه‌و پیویستی بلاوكردنه‌وه‌و هۆشیاری هه‌یه‌.وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر بارودۆخێك بیته‌ پیش حكومه‌ت به‌رپرسه‌ چونكه‌ وه‌ك له‌ده‌ستوره‌كان هاتوه‌ كه‌ حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌دابین كردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆهاوڵاتیانی خۆی.وه‌ وتی وه‌ك ده‌سته‌ په‌یاممان هه‌یه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یه‌كترقبول كردن و پیكه‌وه‌ ژیان له‌راپۆرته‌كانمان به‌هیچ شێوه‌ك مه‌به‌ستمان شكانی كه‌س نیه‌ به‌لكو مه‌به‌ستمان دیاری كردنی كێشه‌كه‌و ئوجا چاره‌سه‌ریه‌كان.

له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌پرسی ریفراندۆم كردوو وتی وه‌ك ده‌سته‌ پیمان وایه‌ بابه‌تی داواكردنی مافی چاره‌نوس مافێكی ئاسایی مرۆڤه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان و گه‌لانی كوردستانیش هه‌ركات بیانه‌ئ ده‌توانن بریار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن به‌هیچ شێوه‌ك پیچه‌وانه‌ی هیچ ده‌قێكی ده‌ستورو ریكه‌وتنامه‌كان نیه‌و به‌ڵكو ئه‌وه‌ مافه‌و پیویسته‌ هه‌موو هاوكار بین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و پێویسته‌ ئاماده‌كاریه‌كان باش بكرێن و گرنگی به‌ رای نێو دةوڵه‌تی بدرێت بۆ ئه‌و پرسه‌ وه‌ له‌وه‌ش گرنگتر ریكخستنه‌وه‌ی ناو خۆمان و دابین كردنی خزمه‌تگوزرایه‌كان گرنگه‌ بۆ هاوڵاتیان.

Share This