له‌میانه‌ی یاده‌كانی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ 10 ی دیسمبر نوسینگه‌ی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده‌ی به‌رز ڕاگرت و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئیشق یاده‌كه‌ی كرده‌وه‌ ، له‌و مه‌راسیمه‌ كه‌ به‌رسی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤی یۆنامی و دكتۆر ادریس هادی سه‌رۆكی زانكۆو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ك قوتابی ئاماده‌ی بون چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا ، له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌وته‌كه‌یدا وتی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گرنگی زۆره‌ چونكه‌ پیشیلكارییه‌كان ئاستیان به‌رزه‌و رۆژانه‌ش هه‌واڵی تاوان و پیشلكاری ده‌بیستین وه وتی پیویسته‌ ژیان و ئاسایش بۆ مرۆڤه‌كان دابین بكرئ وه‌ك له‌به‌ندی 3 هاتوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ گرنگترین ماده‌یه‌و سه‌ره‌تاو بنه‌مای مافی مرۆڤه‌ وتیشی زانكۆ ناوه‌ندێكی گرنگه‌و ئه‌و یاد كردنه‌وه‌ش لێره‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ ده‌توانرێ زیاتر قوتابیان ئاشنا بكرێن به‌جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و گرنگی دان به‌و سێكته‌ره‌. ئینجا دواتر وتاری سه‌رۆكی زانكۆو وتاری یۆنامی و نوێنه‌ری قوتابیان پێشكه‌ش كراو چه‌ند فلیمێكی دۆكیۆمێنتاریش پیشكه‌ش كرا.

Share This