رۆژی 4 شه‌ممه 28 ی ئازاری 2018 له‌دیوانی ده‌سته (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێشوازی كرد له شاندێكی رێكخراوی دۆستایه‌تی سویدی به‌سه‌رۆكایه‌تی (مريم السليمانى)
سه‌ره‌تا شاندی ناوبراو دوای خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له ساڵی 1999 له‌سوید / مالمۆ دامه‌زراوه‌و له‌سه‌ره‌تاوه كاره‌كانیان بریتی بوه له‌هاوكاری كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له‌و وڵاته كردوه‌و بۆ كردنه‌وه‌ی خولی فیربونی زمانی سویدی و بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی مانه‌وه‌و هاوكاری لۆجیستی
وه وتی ریكخراوهكهمان له‌شاری هه‌ولێر ئۆفیسی خۆی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئاواره‌كان وكه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان خول و پرۆژه‌یان كردۆته‌وه له‌گه‌ل ریكخراوه‌كانی یونسیف ویۆنامی.
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته وێرای بهخیرهینانی شاندی میوان به‌كورتی تیششكی خسته سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌و نوسینگه‌كان و ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌نجامی داوه وه راپۆرته‌كانی دهستهوچۆنیهتی كاركردنی ده‌سته‌و به‌دوا داچونه‌كانی بۆ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ
وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی ده‌سته كرد له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و نافه‌رمیه‌كان و ریكخراوه نیو ده‌وڵه‌تیه‌كان و نانخۆییهكان و وتی له‌هه‌ردوو ئاست په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه‌و چه‌ندان كار‌و چالاكی هاوبه‌شمان ئه‌نجام داوه.
دواتر وتی له‌كاره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سته گرنگی دانه به مافی منداڵان و ژنان و پیكهاته‌كان و سه‌ره‌رای سیكتهرو به‌شه‌كانی تر هه‌ریه‌ك ده‌سته به‌تایبه‌ت كار بۆیان ده‌كات و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی بیری توند ره‌وی و بلاو كردنه‌وه‌ی بیری ئاشتی و پیكه‌وه ژیان وتی وه ئه‌گه‌ر بمانهوئ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشكه‌وتو بونیات بنێێن پیویسته مافی یه‌كسانی له‌نێوان ژن و مێرد له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دابین بكه‌ین.
وه وتی پێویسته ئافره‌تان رۆلی خۆیان بگێرن له‌بلاو كردنه‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبول كردن وبنه‌ماكانی دیموكراسی له‌پیناو كۆمهلگهیهكه ئازادیخوازی پیشكه‌وتو هه‌ربۆیه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بریاری ژماره 1325 ی ده‌كرد تایبه‌ت به‌رۆلی ژنان له‌شه‌رو ئاشتی
ئینجا تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان و ئینجا په‌نابه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ولات و به‌دوا داچون بۆكیشهو گرفته‌كانیان و هه‌وڵ دان بۆ چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌نیدار
وه له‌به‌شیكی تری دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ده‌سته ئاماژه‌ی به ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌ریمی كوردستان كرد‌و وتی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تیبینمان هه‌یه به‌لام له‌چاو پاریزگاكانی تری عیراق و ناوچه‌كه باشتره‌و به‌ره‌و پیش چونی به‌خۆیه‌وه دیتوه چه‌ندان یاسای باش ده‌رچوه له‌هه‌رێمی كوردستان كه له شوێنی تر بونیان نیه.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جهختنیان له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه بۆ كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ.