رۆژی 29/7 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) به‌شداری كرد له‌كۆنفراسی _ ریفراندۆم بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆم ده‌ده‌م كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر ڕێكخرابو تا یبه‌ت بوو به‌ بیرو بۆچونی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆم.

له‌و پانێڵه‌ كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌شداری تێدا كرد كه‌ ته‌رخان كرابو بۆ ڕاو بۆچونی پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌وباره‌و چه‌ندان سه‌رنجی گرنگی پێشكه‌ش كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێكهاته‌ی مه‌سیحی ( گه‌لانی ئاشوری كلدانی سریانی ) سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9 به‌ڕێوه‌ بچێت.

وه‌ له‌وته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌ یاسای نێده‌وڵه‌تی و یاسا مرۆیی نێوده‌وله‌تی كرد كه‌ له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی مافی دیار كردنی ئایینده‌ی دیاری كردوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی.

وه‌ هه‌روه‌ها وتی ئه‌و مافه‌ش دراوه‌پێكهاته‌كان كه‌ داوای مافی خۆیان بكه‌ن وه‌ك له‌ده‌ستور هاتوه‌و ده‌بێت ئه‌و مافه‌یان له‌ سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ پارێزراو بێت.هه‌روه‌ها وه‌ك له‌ ده‌قی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به‌مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان و مافه‌ ئابوری وكلتوری و رۆشنبیریه‌كان دا هاتوه‌ .

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ده‌نی و ده‌زگایی بونیات بنرێت و مافه‌كان جێگیر بكرێن له‌ده‌ستورو به‌تایبه‌ت مافی پێكهاته‌كان و ژنان و منداڵان كه‌ له‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانن.

وه‌ هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌و ده‌وڵه‌ته‌ بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن و ئاشتی په‌یڕه‌و بكرێت و ببێه‌ بنه‌مای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌.وه‌ له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ دانی پیا بنرێت و ببێته‌ ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌كان و وتیشی بابه‌تی پێكه‌وه‌ ژیان بۆته‌ مایه‌ی گرنگی دانی زیاتر له‌ ئێستادا به‌تایبه‌تی دوای ده‌ركردنی یاسای ژماره‌ (5) سالی 2015 ی مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان

ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی به‌شداری كردن له‌ریفراندۆم به‌لئ یان به‌خێر نابێت ده‌ره‌نجامی كاردانه‌وه‌ی هیچ كارێكی سیاسی بێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ مافێكه‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌ ممارسه‌ی بكات.

و بۆیه‌ ئه‌و مافه‌ بۆ هه‌ر گه‌لێك هه‌یه‌ كه‌ بیه‌وئ به‌شێوه‌ی دیموكراتی و مه‌ده‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بدات به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌مافه‌ له‌ده‌ستور بنه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی پێكرابێت.

وه‌ بۆ گه‌لانی كوردستانیش دوای ساڵانیكی زۆر له‌ چه‌شتنی زوڵم و زۆری له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كانی عێراق له‌دوای ساڵی 1921 وه‌ تا روخانی رژێمی كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ خۆیان بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن به‌هه‌موو پێكهاته‌كان و به‌تایبه‌ت گه‌لانی كلدانی سریانی ئاشوری كه‌ هاوبه‌ش بونه‌ له‌قوربانی دان له‌گه‌ڵ برا كورده‌كان له‌پێناو داواكردنی مافه‌كانیان و به‌هه‌موو شێوه‌ك رژێمه‌كان رووبه‌رویان بونه‌ته‌وه‌.و شه‌هیدو قوربانیان داوه‌و له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشیه‌كان و تا راپه‌رینی 1991 و وه‌ هه‌روه‌هاش له‌كاتی روخانی رژێم له‌ 2003 وه‌. به‌داخه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ش دیسان مافه‌كانیان پێشیل كراو له‌شوێنی خۆیان ده‌ركران به‌زۆری و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون ته‌ناته‌ن چه‌ندانیان دیسان لئ شه‌هید كراو وڵاتیان به‌جێ هێشت.

ئه‌مرۆش گه‌لانی سریانی كلدانی ئاشوری به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ن له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان .وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌گرنگ ده‌زانن به‌شدار ده‌بن.

ئه‌مڕۆش هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێت وه‌ك مافێك و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌تایبه‌ له‌دوای ساڵی 2003 وه‌ حكومه‌تی فیدراڵی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پیشیلكرا. بۆیه‌ ئه‌مرۆش هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و بونیات نانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌نگاو ده‌نیێت و نابێت گوئ به‌هیچ لایه‌ك بده‌ن كه‌ بیه‌وئ رێگربێت له‌گه‌یشتن و بڕیاردان بۆ ئه‌و مافه‌.

 

Share This