سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرص صليوا) رۆژی 2/1/2018 پیشوازی كرد له‌ (سلفیا وایلینك) سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوتبوس له‌ ئه‌لمانیا به‌هاورئ یه‌تی ( شیخ زیدۆ باعدری) له‌ سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ بۆ جاری هه‌شته‌م سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 و هاتنی داعش و داگیر كردنی موصل و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌ ئامانج له‌سه‌ردانه‌كانی بریتی بوه‌ له‌ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئاواره‌و خه‌ڵكی ئیزیزدی و مه‌سیحی و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و داگیركاریه‌ توشی ده‌رده‌به‌ده‌ری و زه‌ره‌ر بونه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ خۆشحاڵه‌ به‌سه‌ردانی كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌كاتی جه‌ژنه‌كان و سه‌ری ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌تایبه‌ت ئاواره‌كان ئه‌و جه‌ژنانه‌ بكات و سه‌ردانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بكات به‌تایبه‌تی ناحیه‌ی تلسقۆف و بۆ ئاگداربون له‌وه‌ی كه‌ ڕوویدا چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆماڵ و شوینی خۆی و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانی تازه‌.

ئینجا ( ایلیناك ) ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی نیوده‌وله‌تی و جیهانی هه‌تا ناوخۆش نه‌یانتوانیوه‌ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌و روداوانه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕوویداوه‌ وه‌ ژیان  و نه‌هامه‌تیه‌كان ئاواره‌كان بۆیه‌ وه‌ك ئه‌و وتی بونی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نیوده‌ولةتیه‌كان و به‌شداربون له‌كۆرو كۆنفراسه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان بۆ گوازتنه‌وه‌ی واقیعی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ره‌وشی ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت و پێكهاته‌كان.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ویرای به‌خێرهینانی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌رۆلی ده‌سته‌ كرد له‌ به‌هانه‌وه‌ هاتنی ئاواره‌كان و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌ش كراون وه‌ پالپشتی مافه‌كانی پیكهاته‌كان به‌تایبه‌ت وه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌نده‌ كه‌ هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكات و شاره‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و قه‌ره‌بوی زیان لیكه‌وتوان بكاته‌وه‌و ئاسایش و ژیانیان بۆدابین بكات وه‌ هانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بدات بگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و خۆیان و هه‌وڵ نه‌ده‌ن كۆچ بكه‌ن و وڵات جئ بهیڵن.

ئینجا وتی پێویسته‌ ریكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ناوخۆییه‌كان رۆلی خۆیان بگیرن به‌هاوكاری كردنی ئاواره‌كان له‌رووی مادی و معنویه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ رووبه‌رویی له‌ناوچون بونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و به‌ ئه‌جیندای ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كی و زه‌مانه‌تی پاراستنی مافه‌كانیان.

له‌كۆتاییدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ پرۆژه‌ی ریكخراوه‌كه‌یان كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كچه‌ ئیزیدیانه‌ی رزگاریان ده‌بیت له‌ژیر ده‌ستی داعش و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و راهینانیان بۆ ده‌ست پیكردنه‌وه‌ی ژیانی تازه‌.

وه‌ له‌و باره‌وه‌ هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌نیده‌كان و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ.

Share This