ئه‌مرۆ 9 ی ته‌موز شاندێكی تۆری هاوپه‌یمانی پێكهاته‌كان له‌عێراق سه‌ردانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی كران و له‌ دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كرا.

تۆڕه‌كه‌ كه‌له‌چه‌ند رێكخراوو كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رجه‌م ئایین و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه‌ ئامانجیان كاركردنه‌ بۆ داكۆكی كردن له‌مافی پێكهاته‌كان و به‌شداری كردنی پیكهاته‌كاته‌كان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی.

دواتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پاكێجه‌كیان پیشكه‌ش كرد به‌سه‌ رۆكی ده‌سته‌ كه‌ له‌چه‌ند ئالیه‌تێك پێكهاتبو كه‌ وه‌ك نه‌خشه‌ رێگه‌ دیاری كرابون بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی پێكهاته‌كان و به‌شداری پێكردنیان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كردنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌یداره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ رؤلی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد له‌داكۆكی كردن له‌مافی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و چین و تویژه‌كان و وتیشی یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سته‌ پارێزگاری كردنی له‌مافی پێكهاته‌كان و

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا وتی پێویسته‌ پێكهاته‌كان مافه‌كانیان پارێزراو بن و خۆیان بتوانن ممارسه‌ی مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن وبه‌داخه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ئاستی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ نیه‌و هیوادارین باشتر بێت و بتوانن خۆیان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن نه‌وه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان خه‌ڵكی تر فه‌رز بكرێت له‌سه‌ریان ئه‌وه‌ش وه‌ك له‌یاسای هه‌ڵبژاردن هاتوه‌ كه‌ رێگه‌ ده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌ست تێوه‌ردان بكه‌ن ئه‌وه‌ش ته‌واو پیچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریه‌و پێویسته‌ وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌و یاسایه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئالیه‌ته‌كانی شاندی میوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ دوای خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن وتی ئێمه‌ پشتوانی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین بۆ داكۆكی له‌مافی پێكهاته‌كان به‌ڵام گرنگه‌ داواكاری و ئالیه‌ته‌كان گونجاو بن له‌گه‌ڵ واقعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زروفی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ بن بۆ جێ به‌جێ كردن و خه‌یاڵی نه‌بێت چونكه‌ به‌ر له‌هه‌مو شت پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌ی واقعی بۆ سه‌رده‌م و زروفی سیاسی بكرێت بۆ هه‌ر هه‌نگاوو پلانێك.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ وه‌ك یه‌كێك له‌پیشنیاره‌كانی خۆی بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌ كه‌له‌سه‌ر دانانی ئالیه‌ته‌كان كار ده‌كه‌ن وتی ئێمه‌ ده‌مێكه‌ پیشنیاری ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروست بكرێت تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌ی كاروباری پێكهاته‌كان و پێك بێت له‌ ئه‌نجومه‌نێكی راویژكاری و دواتر له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ ناوخۆییه‌كان ده‌سته‌ی راویژكاری تر دروست بكرێت كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ ده‌سته‌ باڵاكه‌و دواتر چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی جیاواز له‌ناو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌هه‌له‌لبژاردنی راسته‌وخۆ دروست بكریت كه‌ نوێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ بكات

له‌كۆتایشدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماده‌ی ده‌سته‌كه‌ی ده‌رووری بۆ هه‌ر كارو پڕۆژه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ له‌ پێناو داكۆكی كردن له‌مافی پێكهاته‌كان

Share This