ئه‌مرۆ 19/12 له‌دیوانی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پیشوازی كرد له‌ ( شيرى اولرى) به‌رپرسی دۆسیه‌ی سیاسی له‌ كونسولخانه‌ی گشتی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولیر . سه‌ره‌تا شاندی میوان خۆشحالی خۆیان ده‌ربری بۆ دیداری سه‌رۆكی ده‌سته‌و ئینجا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ خسته‌ ڕوو كه‌ بریتی بو له‌ به‌دوا داچون له‌سه‌ر راپۆرتێكی كۆنگریسی ئه‌مریكی ده‌رباره‌ی بارزگانی به‌مرۆڤ و كاركردنی منداڵان و داوایان كرد سه‌رۆكی ده‌سته‌ زانیاریان پئ بدات له‌سه‌ر ئه‌و حاله‌تانه‌ له‌هه‌ریمی كوردستان به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌ پێشی شه‌ری داعش و قه‌یرانه‌كان له‌ناوچه‌كه‌.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ ویرای به‌خێرهینانی شانده‌كه‌ی كردو سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و گۆرانكاریه‌كانی ئه‌و دواییه‌ كردو تیشكی خسته‌ سه‌ركاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ به‌دوا داچون بۆ كه‌یسه‌كان به‌گشتی و بلاو كردنه‌وه‌ی له‌راپۆرتی ده‌سته‌. ئینجا ئاماژه‌ی به‌قۆناغه‌كانی شه‌ری داعش كردو به‌ووردی ئه‌و تاوانانه‌ی رونكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ ئه‌نجامدرا به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئیزیدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان و دواتر بردنی كچان و مندالانی ئیزیدی بازرگانی كردن له‌نیوان ولاتان و وتی به‌داخه‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ولاتانی جیهان بئ خه‌م بون .

ئینجا سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانی بازرگانی به‌مرۆڤ وتی به‌ }یوه‌و ناوی جیاواز بونی هه‌یه‌و نه‌بۆته‌ دیارده‌ وه‌ وه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی بونی هه‌یه‌ زیاتر به‌رامبه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ كه‌ ئاواره‌ن و له‌شوینه‌كان كار ده‌كه‌ن یان ئه‌و كریكاره‌ بیانیانه‌ی له‌هه‌ریم كارده‌كه‌ن زۆرجار بازرگانیان پێوه‌ كراوه‌ به‌ناوی جیاوازه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها وتی له‌هه‌ریمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت نیه‌ بۆ سزادانی تاوانبارانی بازرگانی به‌مرۆڤ و له‌عیراق ئه‌و یاسایه‌ هه‌یه‌ و وه‌ك ده‌سته‌ش پرۆژه‌ یاسامان پیشكه‌ش كردوه‌و له‌گه‌ل ریكخراویكی نێو ده‌وله‌تی بۆ په‌رله‌مان به‌لام به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ بونی ئه‌و یاسایه‌ له‌و قۆناغه‌ زۆر زه‌روره‌ . ئینجا وتی كاركردنی منداڵان بونی هه‌یه‌و زۆرجاریش به‌ناوی كاركردنه‌وه‌ منداڵان سواڵ ده‌كه‌ن و به‌كار ده‌هێنرین له‌لایه‌ن گروپ و خه‌لكانیكه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ تا ئاستی ئه‌وه‌ی زۆرجار مندالی تازه‌ له‌دایك بوش به‌كارده‌هێنن و به‌كرئ ی ده‌گرن و ئه‌وه‌ش خۆی به‌شێكه‌ له‌بازرگانی به‌مرۆڤ . ئینجا وتی حاڵه‌تیكی تر ئه‌ویش بازرگانی كردنه‌ به‌جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌ زۆرجار خه‌ڵك هه‌بوه‌ له‌به‌ر نه‌بونی و هه‌ژاری په‌نای بردیه‌ بۆ فرۆشنی به‌شیكی جه‌سته‌ی و هه‌ندئ جار ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن گروپ و خه‌ڵكانی پسپۆری ته‌ندورستی ئه‌نجام دراوه‌ . به‌لام زۆر كه‌من و حاڵه‌تن .

وه‌ وه‌تی هه‌ندئ جار منداڵان بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كارهینراون وه‌ك خۆپیشاندانه‌كان و چه‌كدار كردن و بابه‌تی سیاسی و بانگه‌شه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش پیچه‌وانه‌ی مافی مندالانه‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد به‌شێكی تر له‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ خنكاون دواتر ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌شیكی جه‌سته‌یان نه‌ماوه‌ كه‌ گومان ده‌كرئ بازرگانی كرابیت به‌ لاشه‌یان و به‌شه‌كانی جه‌سته‌یان و دواتر فرێدرابن.

ئینجا هاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌و ئه‌مریكاو وتی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌ ئاستیكی باشدایه‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل كۆنگریس و كونسولیه‌و وتی پیویسته‌ ره‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بكات له‌نێوان هه‌ردوولاو گه‌لانی كوردستان به‌دۆستی سه‌ره‌كی خۆی بزانێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چونكه‌ گه‌لانی كوردستان هه‌میشه‌ ڕێزی ئه‌و دۆستایه‌تیه‌یان گرتوه‌و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی له‌ 2003 وه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ كوردستان پیشوازیان لئ ده‌كراو له‌ شاره‌كانی تری عێراق هیرش ده‌كرایه‌ سه‌ریان و وتی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ هه‌ریمی كوردستان پیویستی به‌پالپشتی ئه‌مریكایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان .

Share This