ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) ئه‌مرۆ 23/10/2018 له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی بو له‌شاندێكی یۆنامی به‌سه‌رۆكایه‌تی (يوشيكؤ هاسؤمى) به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌یۆنامی و زه‌یتۆ سیانی به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤ له‌یۆنامی له‌شاری هه‌ولێر.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ره‌تا پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربونی له‌ناوبراو كرد وه‌ك به‌رپرسی تازه‌ی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یۆنامی و هیوای خواست كه‌ بتوانن له‌ ئایینده‌ كاری هاوبه‌ش و گرنگ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ .

خاتوو (یوشیكۆ هاسۆمی) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ دیدارو سه‌ردانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و وتی هاتوم بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كارو پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بم له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌ خۆ ناساندمان له‌كاری تازه‌ له‌یۆنامی و هیوای خواست بتوانن له‌داهاتوو په‌ره‌ به‌پوه‌ندی هه‌ردوولا بده‌ن.

له‌میانه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌و ناساندنی ئه‌رك و كارو چالاكیه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو  سه‌ره‌ڕای قه‌یران و ڕێگریه‌كان و خراپی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان و شه‌ڕی داعش وه‌ ڕۆڵی ده‌سته‌ له‌ پیشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ یاساو به‌شداری له‌ هه‌مواری چه‌ندان یاسا كه‌ بگونجیت له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنامه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.

له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ل ڵیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان و ریكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و كاره‌ هاوبه‌شانه‌ی كه‌ له‌گه‌ل به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامی داوه‌و له‌و باره‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌و یۆنامی كرد كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان پرۆه‌و چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراوه‌و وتیشی یه‌كیك له‌گرنگترین كاره‌ به‌رهه‌م داره‌كانی نیوان هه‌ردوولا كاركردن و ده‌رچونی یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بو له‌په‌رله‌مانی كوردستان .

وتیشی پێویسته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رده‌وام بن و داواشی كرد له‌ یۆنامی كه‌ كاری هاوبه‌ش و چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن تا ئاستی یاداشتی لیك تیگه‌یشتن بۆ به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش و كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ له‌بواری نوسین و ئاماده‌ كردنی پرۆژه‌ یاسا بۆ بابه‌ته‌كانی مافی مرۆڤ بۆ په‌رله‌مان .

له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ داوای له‌ یۆنامی كرد له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌به‌غداو نوسینگه‌ی هه‌رێم كه‌ پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ر بونی هه‌ندی یاساو هاتنه‌ پێشی هه‌ندێ ڕووداو پێشهات و پێشێلكاری هه‌ڵویستی ئاشكراو جددیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌بینین كه‌له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 حكومه‌تی ناوه‌ند چه‌ندان پیشێلكاری به‌رامبه‌ر خه‌لكی كركوك و دوزخورماتو ئه‌نجامداوه‌و سه‌دان هاوڵاتی ئاواره‌ بون و تا ئێستاش ناتوانن بگه‌ڕینه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و ده‌بینین رۆژانه‌ش بارودۆخ له‌و ناوچانه‌ چۆنه‌ وه‌ هه‌روه‌ها وتی پێویسته‌ یۆنامی له‌به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا بێ ده‌نگ نه‌بێت كه‌ رۆژانه‌ ده‌كریته‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كان و به‌تایبه‌ت دوا ڕووداو كه‌ بریتی بو له‌ تۆپبارانی ئیران بۆ سه‌ر شاری كۆیه‌و باره‌گانی هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و كوشتن و بریندار كردنی چه‌ندان هاوڵاتی وتیشی له‌كاتێكدا ئه‌وان په‌نابه‌ری سیاسین و به‌پێ ی ڕیكه‌تنامه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان مافه‌كانیان پارێزراوه‌.

هه‌ر له‌دریژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ چه‌ند بابه‌ت و چالاكی یه‌ك كه‌ پیویستی به‌كاری هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌گه‌ل كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق و وه‌ك ده‌سته‌ش داوای كاری هاوبه‌ش و لێك تێگه‌یشتنمان كردوه‌ به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌هاتۆته‌ پێش و ئاماده‌ی كاری هاوبه‌ش نه‌بوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كرد یۆنامی رؤڵی خۆیان بگێرن بۆ ئاسایی كردن و رێكخستنی دیدارو كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی بۆ ئه‌و خوله‌ی تازه‌ی په‌رله‌مان هیوادارین یۆنامی بۆ په‌رله‌مانتاره‌ تازه‌كان خولی تایبه‌ت به‌ ڕیكه‌وتنامه‌كانیمافی مرۆڤ و كاری په‌رله‌مانی و چۆنیه‌تی نوسین و پیشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ بكاته‌وه‌و بۆ راهێنانیان بۆ كاری چوار ساڵی داهاتوو.

Share This