سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ  (ضياء بطرس صليوا )له‌ رۆژی 3/10 له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ( الغد ) ئیماراتی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لانی عێراق له‌ پارێزگاكانی به‌غداو دیقارو ئه‌وانی تر وتی خۆپیشاندان مافێكی هاوڵاتیانه‌و ئه‌وه‌ش  به‌پێ ی ده‌قه‌ ده‌ستوریه‌كان ئه‌و مافه‌ دیاری كراوه‌و هاوڵاتی بۆی هه‌یه‌ بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ بكات و وه‌ هه‌ر پێشێلكاری و توندوتیژیه‌كیش به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێویسته‌ حكومه‌ت لێكۆلێنه‌وه‌و بكات و سزا بدرێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌ ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتی وجێ به‌جێ كردنی داواكاریه‌كان ده‌بێت نه‌وه‌ك به‌ له‌ناوبردن و كوشتن و برێنی كاره‌باو ئه‌نترنێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو وتیشی پاراستنی خۆپیشانده‌ران ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.

وه‌ له‌لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئارامی خۆپیشاندان كرده‌وه‌ به‌ ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌و پێشكه‌ش كردنی  داواكاریه‌كانیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دوور له‌ توندوتیژی و هێرش كردنه‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و موڵكی گشتی .

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتییشی ململانێ كانی ئه‌و دواییه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كاریگه‌ی هه‌بوه‌ له‌ پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان و كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌و بارودۆخانه‌ هاوڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانی و گرنگه‌ هه‌موولایه‌ك دان به‌خۆین بگرن و دووربن له‌توندو تیژی و نه‌هێڵن عێڕاق بكه‌وێته‌ نێو ئه‌و گێژاوی ململانێ یانه‌.

Share This