به‌ ئاماده‌ بونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) 1/12/2019كۆتایی به‌خولێكی تایبه‌ت به‌ چه‌سپاندنی مافی پیكهاته‌كان هات كه‌ له‌لایه‌ن  تۆڕی هه‌ماهه‌نگی پێكهاته‌كان به‌ پشتیوانی ریكخراوی به‌هاناوه‌ هاتنی گه‌لی نه‌رویجی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌و نوسینگه‌كانیسه‌رۆكی  مافی مرۆڤ به‌ڕیوه‌ چوو.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ وته‌یه‌كدا له‌كۆتایی خوله‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌گرنگی خوله‌كه‌ كردو وتی پێویسته‌ یاسای ژماره‌ی 5 ی سالی 2015 هه‌موار بكرێته‌وه‌و بگونجێ له‌گه‌ڵ ماف و داخوازیه‌كانی پێكهاته‌كان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیشتا یاساكه‌ نه‌چۆته‌ بواری جێ به‌جێ كردن.

وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ نوسراوی فه‌رمیمان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كردوه‌ تایبه‌ت تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له‌كاتی هه‌لبژاردنه‌كان و ڕیگه‌ نه‌درێت بازرگانی به‌ ده‌نگ و مافه‌كانیان بكرێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ كاره‌كانی تؤره‌كه‌ی به‌رز نرخاند له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان بۆ مافی پێكهاته‌كان كه‌ بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توانای فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ كه‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن راهێنه‌ر ( هۆگر چه‌تو ) ده‌وترایه‌وه‌

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ بڕوانامه‌ی به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش كرد.

 

Share This