رۆژی 6/3 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌و ( كرمانج عوسمان ) ڕاویژكاری ده‌سته‌و ( ڤیان جلال) به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌و له‌لایه‌ن ( موسئ احمد) سه‌رۆكی ده‌زگاو ستافی ده‌زگاكه‌ پیشوازی كران.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌كاره‌ خێرخوازی و مرۆییه‌كانی ده‌زگای بارزانی كردوو وتی بونی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ پڕیتی له‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری و ئاواره‌و په‌نابه‌ر گرنگی خۆی هه‌یه‌و بێ جیاوازی هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ڕه‌چاوی مافه‌كانی مرۆ ده‌كه‌ن بۆیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ مرۆییانه‌ قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ده‌زگاكه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا موسی احمد وێڕای خۆشحالی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ده‌سته‌ وتی ئه‌و رێزلێنانه‌ به‌ گرنگ ده‌زانین و وه‌ك به‌خشینی بروانامه‌یه‌كی گه‌وره‌ وایه‌ بۆ ئێمه‌ له‌پای كاره‌كانمان و ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وه‌ك ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی مافه‌كامی مرۆڤ به‌ئێمه‌ ده‌به‌خشرێت.

ئینجا ئاماژه‌ی به‌كاره‌كانی ده‌زگاكه‌ی كرد له‌هه‌رێم و ناوچه‌كانی تر بۆ خزمه‌ت مرۆڤه‌كان و هه‌ژاران بئ جیاوازی وه‌ سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی كرد له‌پرسی داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت له‌كاتی شه‌ری داعش و ئاواره‌ بونی كوردانی ئیزیدی و گه‌یاندنی هاوكاری بۆیان به‌تایبه‌ت له‌چیای شنگال.

ئینجا له‌ته‌وه‌رێكی تردا سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئاریشه‌و كیشه‌كانی ده‌زگاكه‌یان كرد له‌ كاتی كاركردن به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماده‌یی خۆی پیشان دا بۆ ئاسانكاری و چاره‌سه‌ری كیشه‌كان بۆ گه‌یشتنی هاوكاریه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش.

Share This