ئه‌مرۆ 16 ى نيسانى 2019 سه‌رۆكی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا)له‌میانه‌ی به‌خشینی ڕیزلینان بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی چالاكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و كاری ڕیكخراوه‌یی له‌پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان وتی ده‌ب ئافره‌تان هه‌وڵ بده‌ن و داوا بكه‌ن یه‌كسانی بێته‌ دی له‌پێناو هاتنه‌دی مافه‌كانیان و هاوشان بونیان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌كۆی سیكته‌ره‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه‌و ڕؤلی خۆیان بدرێتێ و سه‌ربه‌خۆ بن له‌بریارو كارداو یه‌كسان بن له‌ماف و ئه‌ركدا.

ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ ئه‌و ژنانه‌ بوو كه‌ قه‌لغان و ریزلینانی ده‌سته‌یان پێشكه‌ش كرا له‌به‌رامبه‌ركارو چالاكیه‌كانیان له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ و كاری ڕێكخراوه‌یی .

له‌ته‌وه‌ریكی تری دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ گرنگی پارێزگاری كردن له‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به تایبه‌تی و وتی ژینگه‌ پارێزی به‌شێكه‌ له‌مافه‌كانی مرۆڤ چونكه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان له‌ ژینگه‌یه‌كی پاك بژین وتیشی به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌كان و پاشماوه‌كانی جه‌نگ هه‌ول دراوه‌ ژینگه‌ی كوردستان پیس بكریت و ئه‌وه‌ش پیویستی به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان پاك ڕابگرین.

وتیشی ئه‌مرۆ هاوكاته‌ به‌ رۆژی ژینگه‌ی كوردستان كه‌ ساڵانه‌ له‌ 16 نیسان ده‌كریته‌وه‌ ، وتیشی بریاره‌كانی دوایی وه‌زارتی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌سزا دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی شت و كه‌ل و په‌ل له‌ناو ئۆتۆمبیله‌وه‌ فڕی ده‌ده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی پاك و خاوێنی ژینگه‌

وتیشی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گرنگی زۆری به‌ پاك و ژینگه‌ داوه‌و له‌ڕاپۆرتی خۆی تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌و به‌نمونه‌ هه‌میشه‌ باسی مه‌ترسیه‌كانی پیس بونی ژینگه‌و ئه‌و پاڵاوگه‌ نایاساییانه‌مان كردوه‌ كه‌ مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست كردوه‌. وتیشی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان ژن و ژینگه‌و هه‌میشه‌ ئافره‌تان ده‌توانن كاریگه‌ری زۆریان هه‌بێت له‌ماڵ و ده‌ره‌وه‌و گه‌شت و سه‌یران بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگه‌و پارێزگاری كردن له‌ ژینگه‌و كه‌م به‌فیڕۆ دانی ئاوو هه‌ر بۆیه‌ ژنان زیاتر مه‌ترسی پیس بونی ژینگه یان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌وادی كیمیایی له‌ماڵ و كاردا.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا وتی دابین كردنی مافه‌كانی ژنان و منداڵان و كه‌مینه‌كان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بریتی یه‌ له‌ دابین كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و پیشكه‌وتوو

وتیشی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌ له‌به‌ره‌و پیش بردنی ڕه‌وشی ژنان له‌ چاو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و پارێزگاكانی تری عێڕاق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و مافه‌كانی ژنان و خێزان یاسای تایبه‌تی ده‌ركردوه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت به‌ ژنانی دروست كردوه‌.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ ژنانی به‌شداربوو باسیكیان پیشكه‌ش كرد له‌سه‌ر كاره‌كانیان و چالاكی و ئه‌و بواره‌ی كاریان تیدا كردوه‌و سوپاسی خۆشیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیزلێنانه‌ی بۆیان كراوه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ریزلینانه‌ كرد بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانیان و هاوكاری كردن له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ .

له‌دانیشتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕاویژكاری ده‌سته‌ كرمانج عوسمان و به‌ریوه‌به‌ری مافی مرۆڤ و به‌ریوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون .

دواتر رێزلێنامه‌ به‌خشرایه‌ ئاماده‌ بوان كه‌ پیكهاتبون له‌ :

د. سعدية فليح له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.

شوخان أحمد له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد.

ليزا حيدو له‌ پیكهاته‌ی مه‌سیحی

. د.نغم نوزاد له‌پیكهاته‌ی ئیزیدی

. هيمان رمزي له‌ توركمان .

 

Share This