ئه‌مرۆ 8/5/2019 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی (ضياء بطرس صليوا) و یاوه‌ری ڕاوێژكاری یاسایی ده‌سته‌ ( كرمانج عوسمان ) سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كردوو له‌لایه‌ن دادوه‌ر ( بنگین قاسم محمد) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن پیشوازیان لێكرا.

له‌دانیششتنێكدا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا به‌تایبه‌ت پرسی حوكم دراوانی پاریزگاكانی تری عێڕاق كه‌ له‌به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و زۆری ژماره‌یان و ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ وه‌ی هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی بێ لایه‌نی دادگاكان كرده‌وه‌و وه‌ گرنگی سه‌ربه‌خۆبونی دادگاكان و سه‌روه‌ر بونی یاساو هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك.

وه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كدا و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پیشنیارانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد دوای كرد دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان دابمه‌زرێ وه‌ك چۆن له‌ ئێستادا له‌به‌غدا دادگای تایبه‌ت به‌ ناوی دادگای بڵاو كردنه‌وه‌ ( محمكمه‌ النشر والاعلام ) ئه‌وه‌ش له‌ پێناو زیاتر دابین كردن و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له‌ ڕووی پیشه‌یی یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبارانی تر.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ وه‌ك پیشنیار پیشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد داوای دروست كردنی دادگایه‌كی تایبه‌تی كرد به‌ كه‌یسه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و له‌ پێناو جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاڵوده‌ بونه‌ وه‌ك قوربانی و ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن به‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێ وه‌ وتیشی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بونه‌ته‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان و به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بونه‌ته‌وه‌و پیویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ڕیگری له‌و بڵاو بونه‌وه‌ی زیاتر بگیرێ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بازرگانی ده‌كه‌ن چونكه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئایینده‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی تاك دروست ده‌كات

له‌كۆتاییدا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ له‌ پێناو خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتیان و داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاساو چه‌سپاندنی دیموكراسی.

Share This