ئه‌مرۆ 17/11 له‌دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌رۆكی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) پیشوازی كرد له‌ ( Agnes Callamard) بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆكاروباری دۆسیه‌ی له‌سێداره‌دان .

سه‌ره‌تا ناوبراو خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌و دیداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ئینجا تیشكی خسته‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ زانیاری له‌سه‌ر وه‌ربگرن و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربن.

و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌گشتی هه‌یه‌و چه‌ندان پرسیاری ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌كاتی ناخۆشی و جه‌نگ و ئینجا پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئاواره‌كان و ره‌وشی پێكهاته‌كان و رۆژنامه‌نوسان چه‌ند پرسیكی خسته‌ ڕوو.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌ ووردی تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌دۆسیه‌كان و بۆ شاندی میوانی رونكرده‌وه‌ . سه‌ره‌تا تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ڕه‌وشی ژنانی ئاواره‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كاتی ناخۆشی و شه‌ڕ رووبه‌روبوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌. ئنجا ئاماژه‌ی به‌ ئاماری مانگانه‌ كرد كه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ زیاتر له‌سالێك بلاوی كرده‌وه‌ بۆ دیاری كردنی جۆرو هۆكاری تاوانه‌كان.

ئینجا له‌ته‌وه‌ریكی تری باسه‌كه‌ی دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ باسی ره‌وشی پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی هاتنی داعش و داگیركردنی موصل و ده‌شت نه‌ینه‌واو ئاواره‌ بونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

وتی به‌شێكی زۆر له‌وان جگه‌ له‌وه‌ی روبه‌روی چه‌ندان توندوتیژ بونه‌وه‌و ئاواره‌بون و به‌شێك ولاتیان جئ هێشتو بۆ ئه‌وروپا وه‌ ئینجا تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین وبه‌ژماره‌ ئاماژه‌ی به‌ دۆسیه‌كانی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان كردو ئه‌وانه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ له‌دادگاكان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه‌.

وه‌ له‌هه‌مو پرسه‌كان ڕۆڵی ده‌سته‌ی ڕونكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان و به‌دوا داچون و نوسین و ئاماده‌ كردنی راپۆرتی تایبه‌ت وه‌  بلاو كردنه‌وه‌ی بۆ ڕای گشتی.

دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر یاسای تایبه‌ت له‌سێداره‌دان و هه‌وله‌كانی ده‌سته‌ له‌و باره‌وه‌ ئینجا وتی جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان عیراق و هه‌رێم و له‌ساڵی 2007 وه‌ جگه‌ له‌ 3 حاڵه‌تی تایبه‌ت ئه‌و یاسایه‌ جئ به‌جئ نه‌كراوه‌و وه‌ك ده‌سته‌ش كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و یاسایه‌و گۆرینی به‌ سزاو یاسای تر.

شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ زانیاریانه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه‌ پێشكشی كرا

Share This