دوای دوێنئ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی مێردمنداڵێك بڵاو كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ تیرۆری هه‌رێم و دواتر كه‌س و كاره‌كه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌بئ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ وه‌ رێگه‌ نه‌دراوه‌ بیبینن ، ئه‌وه‌بو هه‌ر دوێنئ شه‌و به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌و نوسینگه‌ی سلێمانی ڕأسپیردران بۆ به‌دوا داچون و په‌یوه‌ندی كردن به‌ لایه‌نی په‌یوه‌نیدیدار بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دوا داچون بۆ كه‌یسه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌مڕۆ پیش نیوه‌ڕۆ به‌ پێ ی ڕاپۆرتی كۆتایی كه‌ گه‌یشته‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌و كوڕه‌ به‌ناوی (ه م ا) به‌فه‌رمانی داوه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌ستگیركراوه‌و كه‌یسه‌كه‌شی له‌قۆناغی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ته‌واوی ناوه‌رۆكی كه‌یسه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا )لێدوانی داو وتی : ئێمه‌ له‌یه‌كه‌م ساتی بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ له‌سه‌ر خه‌ت بوین و به‌دوا داچونمان كردوه‌و نه‌مانویستوه‌ پیش زانیاری و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌وین بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی توانیمان به‌ ڕاپۆتێكی تایبه‌ت و به‌دوا داچونی نوسینگه‌ی سڵیمانی بگه‌ینه‌ چه‌ند ڕاستیه‌ك و ئه‌ویش ئه‌وه‌بو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و ماوه‌ی 40 رۆژ زیاتره‌ لای ئاسایشی سڵیمانیه‌ به‌پێ ی ماده‌ی 264 له‌یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ 111 ساڵی 1969 ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دزین و هاككردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی و ساخته‌ كردن وه‌ وتیشی كه‌یسه‌كه‌ تا ئێستا له‌ ژێر لێكۆلینه‌وه‌ دایه‌و ناكرێ زیاتر شتی له‌سه‌ر بگوترێ چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆرو دادگای سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌یان داوه‌و پێویسته‌ ڕێز له‌قۆناغه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌و بڕیاری دادگا بگیرێ ، وه‌ وتیشی به‌پێ ی یاسا پێویسته‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ پارێزه‌ری خۆی هه‌بێت و ڕیگه‌ش به‌كه‌س و كاری بدرێت سه‌ردانی بكه‌ن تا كۆتایی بڕیاری دادگا . ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ داوامان كردوه‌ بۆچی به‌پێ ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن دادگایی نه‌كراوه‌ . له‌وه‌ڵامدا دادگا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌منی بوه‌و په‌یوه‌ست بوه‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌هاوڵاتیان بۆیه‌ به‌یاسای سزادانی عێراقی دادگایی كراوه‌ . له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی تیمی ئیمه‌ به‌یانی سه‌ردانی ناوبراوو ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و به‌دوا داچون بۆ بابه‌تی بونی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كه‌ن و سه‌ردانی دادگاش ده‌كه‌ن وه‌ وتی وه‌ك ده‌سته‌ نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ به‌ڵكو بۆهه‌موو كه‌سیك ئێمه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌زۆر دان پێدانان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و پیچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی ده‌ستگیركراوو تۆمه‌تبارانه‌ چونكه‌ وه‌ك له‌یاسا هاتوه‌ هه‌موو كه‌س بێ تاوانه‌ تا له‌دادگا تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت . ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته له‌ میانی به‌شداری به‌ڕێزیان بو له‌به‌رنامه‌ی به‌رپرسیار له‌كه‌ناڵی رووداو له‌ 11/12/2018

Share This