له‌كۆتا رۆژی هه‌ڵمه‌تی چالاكیه‌كانی تایبه‌ت به‌ ساڵرۆژی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ چو ، ئه‌مرۆ 13 /12 یه‌كه‌م دیداری تایبه‌تی نێوان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان به‌ریوه‌ چو له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا )  تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كاری رێكخراوه‌یی وه‌ك به‌شێك له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و وتی كاری ڕیكخراوه‌یی و ئه‌ندام بون و چالاكی رێكخراوه‌یی به‌شێكه‌ له‌به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆڤه‌كان ئازادن وه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ كاری رێكخراوه‌یی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بیت وتیشی رێكخراوه‌كان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ته‌واو كه‌ری یه‌كترن و به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كان گرنگه‌ رۆڵی چاودێری بگێرن له‌ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌توانین هاوكار بین زیاتر له‌داهاتوو وه‌هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌سته‌ مه‌به‌ستمانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین بۆ هۆشیاری هاوڵاتیان و ئه‌وه‌شی گرنكه‌ پیویسته‌ له‌ ڕووی پالپشتی ماددیه‌وه‌ زیاتر هاوكاری بكرێن.

دواتر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ئه‌كره‌م جه‌مۆ وتی ئه‌و دیداره‌ به‌گرنگ ده‌زانین بۆ پلان و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا وه‌ له هه‌رێمی كوردستان فرسه‌تێك هاتۆته‌ پیش بۆ كاری رێكخراوه‌یی كه‌ ڕه‌نگه‌ هێشتا كه‌م و كوڕی هه‌بێت به‌لام به‌ره‌و پێش چوه‌و ژماره‌ی رێكخراوه‌كان له‌ زیاد بون دایه‌و وتیشی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ پته‌و تر ده‌كه‌ین.

Share This