دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 19/12 په‌خشی كه‌ناڵی (nrt) له‌لایه‌ن هێزیكی ئه‌منیه‌وه‌ ڕاگیرا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌مان ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوا داچون بۆ هه‌واڵه‌كه‌ بكات و دوای په‌یوه‌ندی به‌به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌سلیمانی به‌پئ ی وته‌ی خۆیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی هاتۆته‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان و په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی ڕاگرتوه‌و ستافی كه‌ناڵه‌كه‌شیان دوای كاژمێرێك خستوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی نالیا ( ئاوات علی) بردراوه‌و تا ئێستا هه‌واڵی نیه‌ هه‌موو ئه‌و ستافه‌ی له‌وئ بونه‌ سه‌لامه‌تن و ژیانیان پارێزراوه‌. لێره‌وه‌ په‌یامم بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانه‌ كه‌ پێویسته‌ ژیانی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ بپارێزن و هه‌ر سكاڵا‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌ناڵه‌كه‌  هه‌یه‌ یان سه‌رپێچیه‌ك له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌ش‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی دادگاو ڕێنماییه‌كانی وه‌زارتی رۆشنبیری بۆ كاركردنی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

ضياء بطرس صليوا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

19/12/2017

Share This