سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه‌ پێكهاتبون له‌ راویژكاری ده‌سته‌ كرمانج عوسمان و به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك ڤیان جلال و وته‌بێژو به‌ریوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ محمد صابرگۆمه‌شینی و هه‌وره‌ها فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردو به‌شی سكالاو به‌ندیخانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جهاد حویزو ندئ ایوب رۆژی 7/2/2018به‌ندیخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولیری به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌ موقه‌ده‌می یاسایی (خسرۆ غازی ) ونوینه‌رانی داواكاری گشتی به‌ریزان ( حاكم بشدار مجید و حاكم ازاد كاكۆل) و به‌رێوه‌به‌رانی به‌ش و ستافی به‌ندیخانه‌وه‌ پێشوازی كران.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ده‌ست خۆشی كرد له‌ ئیداره‌و ستافی به‌ندیخانه‌و خۆشحالی ده‌ربری به‌سه‌ردانه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌یانه‌وئ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی بنكه‌و گرتوخانه‌كان بكه‌ن بۆ ئاگاداربون له‌روشی گیراوان و به‌ندیخانه‌كان و ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌ركی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌و سه‌ردانه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ چه‌ند كه‌یسیك بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ هاتبو وه‌ك سكالاو سه‌رۆكی ده‌سته‌ش له‌نزیكه‌وه‌ به‌دوا داچونی كرد له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانی ده‌سته‌وه‌.

له‌دانیشتنكه‌دا سه‌ره‌تا شاندی ده‌سته‌و ستافی به‌ندیخانه‌ گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌راگیراوان و ئه‌و كێشانه‌ی دێته‌ پیش به‌تایبه‌ت له‌یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له‌ماوه‌ی دیاری كراوی یاسایی خۆی ودوا كه‌وتن له‌ده‌ركردنی حوكم.

له‌میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان بۆ ناو هۆڵه‌كانی راگیراوان شاندی ده‌سته‌و به‌یاوه‌ری نوێنه‌ری داواكاری گشتی له‌نزیكه‌وه‌ چاوی كه‌وت به‌راگیراوان و گفتوگۆی له‌گه‌ل كردن و سكالاكانیان وه‌رگیراو وه‌ له‌به‌شێك له‌ هۆله‌كان سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌جیا له‌گه‌ل هه‌ندێك له‌و راگیراوانه‌ گفتوگۆی كرد كه‌ داوای دیداری تایبه‌تیان كرد بۆگه‌یاندنی كیشه‌و داوكاری و سكالاكانیان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌بونی كه‌م و كوڕی كرد له‌چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ راگیراوان و پشت نه‌به‌ستن به‌ كاری ده‌زگایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌و ئیشكالیاتانه‌ی هه‌یه‌ له‌ڕووی ئیداریه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ ڕێژكراوو كه‌م كوری له‌دابین كردنی پێداویستیه‌ گرنگه‌كان بۆ ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌ بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان كه‌ بونی به‌شێكی زۆر له‌كه‌م كوڕی كاریگه‌ی له‌سه‌ر زۆربابه‌ت ده‌كات له‌ڕووی ئیداری و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ل ڕاگیراوان.

وه‌ هه‌روه‌ها وتی به‌هۆی دواكه‌وتنی قۆناغه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌و یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ و دیاری نه‌كردنی حوكمی كۆتایی و دواخستنی دۆسیه‌كه‌  بۆ چه‌ند جارێك كه‌م و كوڕی هه‌یه‌ تا ئێستاش ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پیشیلكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌مافی راگیراوان.

وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی پیویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی لێكۆلینه‌وه‌ له‌بنكه‌كانی پۆلیس بگوازریته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌رێگه‌ی لیكۆله‌ری دادی شاره‌زاو پسپۆر لیكۆلینه‌وه‌ بكرێت ئه‌وه‌ش گرنگه‌ بۆ سه‌لامه‌تی كه‌یسه‌كان و راگیراوان و پاراستنی مافه‌كانیان . وه‌ هه‌روه‌ها وتی پێویستی گۆرانكاری بكریت له‌ هه‌ندیك له‌ئالیه‌ته‌كانی پشكنینی پزیشكی بۆ راگیراوان دوای گواستنه‌وه‌یان له‌بنه‌كانی لیكۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بدریت له‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ یان نا وه‌ به‌زۆری دان پێنانی پئ كراوه‌ یان به‌ر ئاره‌زووی خۆی

ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌گرنگی رۆلی داواكاری گشتی كردو بونی داواكاری گشتی له‌به‌نیدخانه‌كان به‌ هه‌نگاوێكی باش زانی ووه‌ك به‌شێك له‌پاراستنی مافی گشتی.

دواتر به‌ریوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌ ئاماژه‌ی به‌كۆمه‌لێك كیشه‌و كه‌م و كوڕی كرد به‌تایبه‌ت كیشه‌ی كه‌می كاره‌باو كه‌می پیشینه‌ی مانگانه‌و چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌تی تر چونكه‌ بونی كاره‌با زۆر گرنگه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ به‌تایبه‌ت بۆ زیاتر ئاگادار بون له‌ناو هۆله‌كان و ره‌وشی راگیراوان له‌ریگه‌ی كامیراو چاودیری وه‌وه‌ سه‌رۆكی دده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زیاتر گرنگی بدات به‌به‌ندیخانه‌كان و دابین كردنی پیداویستیه‌كان

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌لێنی دا به‌دوا داچون بكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ له‌گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌نیدار له‌ وه‌زارتی دادو ناوخۆو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری

 

Share This