ئه‌مڕۆ  2 ی ئه‌یلول له‌دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان  به‌به‌شداری (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و به‌سه‌ر په‌رشتی ڕیكخراوی هارتلاندو یۆنامی و سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاری به‌ڕێوه‌ چوو سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای رووبه‌رو بونه‌وه‌ی یاسای دژه‌ تیرۆری ژماره‌ 3 ی ساڵی 2006 كه‌ ماوه‌ی كارپێكردنی كۆتایی هاتوه‌  له‌ 2016 به‌به‌شداری ئه‌ندامانی په‌ره‌لمان و شاره‌زایان و یاسا ناسان.

له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌ نوێنه‌رایه‌تی جیگری سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌مه‌به‌ستی ناوه‌رۆكی  دانیشتنه‌كه‌ كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی یاسای رووبه‌روبنه‌وه‌ی تیرۆرو وه‌رگرتنی بیرو ڕای به‌شداربوان له‌و باره‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌رنج و بیڕو ڕای خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی  بڕگه‌كانی یاساكه‌ پێشكه‌ش كردو و به‌ ووردی هه‌ندێك له‌مادده‌كانی یاساكه‌ی شی كرده‌وه‌و ده‌ست نیشانی كه‌م و كوڕی یه‌كانی كرد له‌ چوارچێوه‌ی پێوه‌رو  رێكه‌وتنامه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پیویسته‌ یاساكه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه‌ بگونجئ له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی پاراستنی مافه‌كانی تۆمه‌تبار له‌قۆناغه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ چه‌ندان پێشنیارو ڕاسپارده‌ پیشكه‌ش كران له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بڕگه‌كانی یاساكه‌ كه‌ بریاره‌ پیشكه‌ش به‌برلمان بكرێت بۆ گفتوگۆو په‌سند كردنی ئه‌ویش له‌ پێناو ره‌خساندنی ئاسایش وئارامی و پاراستنی خاك و هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسیه‌كانی پلانی تیرۆرو ئاژاوه‌ گێڕی.

Share This