سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ( ئایدن معروف ) گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و ڕه‌وشی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌هه‌ریمی كوردستان ، ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌میانه‌ی سه‌ردانی كردنی وه‌زیری كاروباری پیكهاته‌كان هات بۆ دیوانی ده‌سته‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ ، رۆژی 18 ی ئایاری 2020.

هه‌ر له‌گفتوگۆیه‌كه‌ هه‌ردوولا  تیشكیان خسته‌ سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وبارودۆخه‌و قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێدا تێده‌په‌ڕێت وكێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر برینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ، سه‌ره‌ڕای باس كردن له‌و كیشه‌ ناوخۆیانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان هه‌یه‌ هه‌ردولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كیشانه‌ هه‌موو كاریگه‌ریان كردوه‌ له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ دیالۆگ و گفتوگۆ.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا هه‌ردوولا بیرورڕایان ئاڵوگۆكرد سه‌باره‌ت به‌  ڕه‌وشی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ ڕووبه‌ڕوی هه‌ندێ هێرش و ناوزڕاندن بونه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و خه‌ڵك و لایه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ندی ناكۆكی له‌نێوان كه‌ له‌نێوان  لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان دروست بوه‌ ، باسی گرنگی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا بۆڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌و هه‌وڵانه‌ بۆ له‌كه‌دار كردنی ناوی پێكهاته‌كان و به‌سزا گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانی پێكهاته‌كان پێشێل ده‌كه‌ن و ڕق و كینه‌وئاژاوه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌ نێوان پیكهاته‌كان و هه‌وڵی تێكدانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ته‌جاوزكردنه‌ سه‌ر موڵكی و ئه‌رزه‌كانی مه‌سیحیه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك وناوچه‌ی نه‌هله‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌كانیان.

له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری مافه‌كانی پێكهاته‌كان بكه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان.

 

 

Share This