ئه‌مڕۆ 5/3/2019 له‌شاری هه‌ولێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) ئاماده‌ی ئێواره‌ خوانێك بو كه‌ له‌لایه‌ن قونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕێكخرابوو له‌سه‌ر شه‌ره‌فی نێرده‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆكاروباری ئازاد ئایینی ( ماركۆس كرۆبیل ). به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسی كاروباری سیاسی له‌قونسوڵخانه‌ (الموت نوب) و یاریده‌ده‌ری قونسوڵخانه‌ی ئه‌لمانیا (هیلینا میركس)و وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت( د . پشتیوان صادق).هه‌ریه‌ له‌ مه‌تران (بشار ورده‌) سه‌رۆكی ئیبارشیه‌ی هه‌ولێرو مه‌تران (یوسف تۆما) سه‌رۆكی ئیبارشیه‌ی ( سلێمانی و كركوك).

له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كراوه‌و درێژ كرا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ئایینی و پیكه‌وه‌ ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان .وه‌ هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشی پێكهاته‌كان و ئایینه‌كان كرا به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌ی ڕابردوو به‌سه‌رئایینه‌ جیاوازه‌كان  هاتوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندئ توندڕه‌و دژی ئازادی ئایینی و ئایینه‌كان كرا.كه‌ مه‌به‌ستیان لێكردنی ئایینه‌كان و بلاو كردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی بوو.

له‌به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئازادی ئایینی له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ به‌تایبه‌ت حكومه‌تی داهاتوو كه‌ بریاره‌ چه‌ندان پلان و ڕیگه‌ چاره‌ی تایبه‌ت جێ به‌جێ بكات بۆ كیشه‌و داواكاریه‌كانی پیكهاته‌ ئایینیه‌كان و سه‌ره‌ڕای یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 ی تایبه‌ت به‌مافی پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ دانیشتنه‌كه‌ی به‌فرسه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بنێرێت بۆ حكومه‌تی ئه‌ڵمانی كه‌ داوای لێكردن به‌رده‌وام بن له‌ پیشوازی كردن له‌و كچ و ژنانه‌ی رزگاریان ده‌بێت له‌ژیر ده‌ستی گروپی داعش و چاره‌سه‌ریان بۆده‌كه‌ن و وتیشی ئاسانكاری كردن و گرنگی دان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ له‌ژێر ده‌ستی گروپی داعش ڕایان كردوه‌و بونه‌ته‌ په‌نابه‌ر.

له‌باره‌ی وه‌لامی پرسیاری وه‌فدی میوان بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌باره‌ی كارو ئیشه‌كانی ده‌سته‌و ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له‌وه‌لامدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌ ئاستێكی باشدایه‌ و كه‌ ده‌ره‌نجامی بریتی یه‌ له‌ ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش بۆ پانۆرامای خولی گشتگیر له‌جنێف و ئاماده‌ كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی.

Share This