ئه‌مرۆ 26/2 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌دیوانی ده‌سته‌ پیشوازی كرد له‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌فاره‌تی كه‌نه‌دی له‌عێراق و ئۆردن (دۆكلاس جانوف) و به‌یاوه‌ری ( سیروان احمد) یاریده‌رده‌ری كاروباری سیاسی و به‌پرسی په‌یوه‌ندیه‌ گشتی یه‌كان ئۆفیسی هه‌ولێر.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق  و هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ململانئ كانی ناوخۆی هێزه‌ سیاسیه‌كان و نیوان حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم و هه‌روه‌ها پرسی ده‌ست تێوه‌ردانی ولاتانی ناوچه‌كه‌ له‌پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

دواتر شاندی میوان چه‌ندان پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ كرد له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت به‌ندیخانه‌كان و پرسی چاكسازیه‌كان و گرتن و راگیراوان و له‌و باره‌وه‌ش ده‌ست خرایه‌ سه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كان و ئه‌و كیشانه‌ی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دوا كه‌وتنی دادگایی كردن و پرسی سه‌روه‌ری یاسا.

له‌باره‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی شاندی میوان سه‌باره‌ت به‌ بونی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌قۆناغه‌كانی لیێكۆلینه‌وه‌ له‌وه‌لامدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ وتی به‌ڵی له‌هه‌ندی حاڵه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دان بوه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كانی لیكۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراو دان بنێت به‌ تاوانه‌كه‌ی و ( اعتراف ) بكات.

ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ده‌سه‌لاتی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ پۆلیسه‌وه‌ بگوازریته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری و له‌لایه‌ن لیكۆله‌ری دادی ئه‌و كاره‌ بكرئ له‌پیناو سه‌روه‌ری یاساو سه‌لامتی لێكۆلینه‌وه‌ به‌ ئاماده‌ بونی نوێنه‌ری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ده‌سته‌و كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق و واژوو كردنی یاداشتی كاركردن و لێك تێگه‌یشتن و به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن بۆ نوسینی راپۆرتی هاوبه‌شی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق و هه‌ریمی هه‌ر یه‌ك به‌پێ ی سنوری جوگرافی خۆی. ئینجا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌چاو عێڕاق له‌به‌ره‌و پیشچونی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌ویش به‌ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی گونجاو له‌گه‌ل مافه‌كانی مرۆڤ

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌كارو چالاكیه‌كانی ده‌سته‌ كرد له‌ بابه‌تی چاودیری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و پیشكه‌ش كردنی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ گرنگ بونه‌ بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و وتیشی سه‌ره‌ڕای بونی چه‌ندان ڕیگری و كه‌م و كوڕی به‌ڵام ده‌سته‌ به‌رده‌وام بوه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی بۆ باشتر كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ.

Share This