له‌دیوانى ده‌سته‌ (ضياء بطرس صليوا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ پێشوازى كرد له‌ شاندێكى رێكخراوى مافى مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارى مرۆیى به‌سه‌رۆكایه‌تى (ازاد سامين) به‌پرسى لقى هه‌ولێرى رێكخراوه‌كه‌ ، له‌دانیشتنه‌كه‌ شانده‌كه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر كارى رێكخراوه‌كه‌یان و بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌یان شى كرده‌وه‌ كه‌ كاركه‌ده‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى و پاراستنى مافى منداڵان و كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى مافى مرۆڤ.
ئینجا دواى خۆشحاڵى خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و دیدارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ به‌كورتى تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان و باسى گرنگى كارى هاوبه‌شیان كرد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و وتیان كه‌ ده‌مانه‌وێ به‌یه‌كه‌وه‌ خولى تایبه‌ت بۆ ئه‌و پۆلیسانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌كانى پۆلیس رۆڵى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بینن.
دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ دواى به‌خێرهاتن وتى وه‌ك ده‌سته‌ كارده‌كه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى مافه‌كانى مرۆڤ و هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌یاساو بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و پێوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئاشنا كردنیان به‌یاساكان و چۆنیه‌تى پاراستن و داكۆكى كردن له‌مافه‌كانیان.
دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى وه‌ك ده‌سته‌ ئاماده‌ى هه‌مو جۆره‌ هاوكاریه‌كین له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌تان به‌تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندان و راهێنانیان به‌بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانى پۆلیس و دادگاو ئه‌وانه‌ى له‌سێكته‌رى لێكۆلینه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشنا بكرێن به‌ رێز گرتن له‌ بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ هه‌وڵ دان بۆ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى راگیراوان به‌پێ ى یاساكارپێكراوه‌كان وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ گۆرینى ده‌سه‌ڵاتى لێكۆلینه‌وه‌ له‌بنه‌كانى پۆلیس له‌ده‌ستى پۆلیس بۆ پسپۆرانى یاسایى و خه‌ڵكانى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى داد.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى پێویسته‌ هه‌مولا كاربكه‌ین له‌پێناو سه‌روه‌رى یاساو دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌چاره‌سه‌رى ده‌ره‌وه‌ى یاسا بۆ كه‌یسه‌كۆمه‌لایه‌تى یه‌كان چونكه‌ یاسا چه‌ترى پاراستنى مافه‌كانى خه‌ڵكه‌.

Share This