له‌میانه‌ى به‌شدارى له‌به‌رنامه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌كه‌ناڵى ئاسمانى ( كوردسات نیوز) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ( ضياء بطرس صليوا )تیشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌مافى مرۆڤ و وه‌لامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌ وه‌ سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى مافى مرۆڤ به‌گشتى وتى له‌ ئاستێكى خراپ دایه‌ له‌زۆربه‌ى بواره‌كان به‌تایبه‌ت له‌دواى ساڵى 2014 وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ برینى موچه‌ى خه‌ڵك و هاتنى گروپى داعش و ئه‌و شه‌رو ئاژاوه‌ى رووى له‌ناوچه‌كه‌ كرد و داگیركردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و دواتر هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ بۆهه‌رێمى كوردستان و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و بارو دۆخه‌ ئابوریه‌ سه‌خته‌ى رووى له‌هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌ت چینى فه‌رمانبه‌ران و نه‌بونى پلانێكى تۆكمه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم بۆ رووبه‌رو بونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌
هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر له‌كاركه‌وتنى په‌رله‌مان و لێكه‌وته‌كانى كه‌ كاریگه‌رى بوه‌ له‌سه‌ر رۆلى ده‌زگاى چاودێرى و شه‌رعى له‌ده‌ركردنى یاساو هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساكان.
له‌باره‌ى ته‌واو بونى ماوه‌ى یاسایى سه‌رۆكى ده‌سته‌ كه‌ پیشكه‌ش كارى به‌رنامه‌كه‌ پرسیارى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ كرد له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسراومان ئاراسته‌ى په‌ره‌لمان كردووه‌ به‌ڵام به‌هۆى په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ش وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ پێویستى به‌كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌امان هه‌یه‌
دواتر له‌باره‌ى حیزبى بونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌كاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ وتى له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربونمان له‌به‌رده‌م دادنوس به‌لێنامه‌مان پركرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌ك كارى حیزبى نه‌كه‌ین و سه‌ربه‌خۆىى خۆمان بپارێزین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش راپۆرته‌كانى ده‌سته‌و چالاكى و كاره‌كانمان شاهیدى ئه‌و راستیه‌ن و سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ش وتى وه‌ك مرۆڤ ئازادن له‌هه‌ڵبژاردنى ئایدیاى سیاسى و حیزبى به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌ك له‌ناو كاردا ره‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بێت.
ئینجا سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ سه‌ركارو پرۆژه‌كانى ده‌سته‌و رۆلى له‌چاودێرى كردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌خاوه‌ن پێداویستى یه‌كان و چین و توێژه‌كانى ترى كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڵامى یه‌كێك له‌به‌شداربوان له‌رێگه‌ى تلفۆنه‌وه‌.
له‌ته‌وه‌رى كۆتایى سه‌رۆكى ده‌سته‌ تیشكى خسته‌ ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وتى له‌ ئیستادا له‌گه‌ڵ چه‌ند رَكخراوێ: پرۆژه‌ى هاوبه‌شمان هه‌یه‌ وه‌ك ریكخراوى یۆنۆپس كه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ له‌بواره‌كانى مافى مرۆڤ و سكالاو به‌ندیخانه‌ .
له‌كۆتایشدا وتى كارى چاودێرى كردنى ره‌وشى مافى مرۆڤ كارێكى هاوبه‌شه‌ و پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌مو لایه‌كه‌ .

Share This